٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمریكا چەك دەداتە توركیا و هۆشدارییش دەداتە یەپەگە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیكی ڕووسیا ئاشكرای كرد، ئەمریكا بە بڕی شەشسەد و هەشتا و سێ ملیۆن دۆلار، چەك بە حكوومەتی توركیا دەفرۆشێت و، چاودێرانیش ئەوە بە گۆڕانكاری لە سیاسەتی ئەمریكا و توركیا دادەنێن كە دەبێتە هۆی داڕشتنەوەی هاوپەیمانێتییەكی نوێ لە ناوچەكە و ئەو چەكە ئەمریكییانەش كە بە (بۆمبی سەنگەرنشین) ناسراوە، مەترسی بۆ سەر پەكەكە لە توركیا دروست دەكات.

لە لایەكی دیكەوە، جێگری  وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریی دایە (یەپەگە)، كە خۆیان لە پاڵپشتیكردنی پەكەكە بپارێزن. (ئەنتۆنی بلینكێن) جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند بە (یەپەگە)مان گوتووە كە خۆیان لە پشتیوانیكردنی پەكەكە بەدوور بگرن، چونكە وەك سەرچاوە ئەمریكییەكە وتی ئەو چالاكییانە دەبێتە هۆی نانەوەی كێشە لە ناوچەكەدا.

سپۆتنیك/ نیوز فاڵتۆن
 

هەواڵی پەیوەندیدار