عەبادی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەبڕێت

بەغدا-KDP.info- (حەیدەر عەبادی) مووچەی ئەو کەسانە دەبڕێت کە رازی نین بە بەشداریی حەشدی شەعبی لە گرتنەوەی مووسڵ.
کوتله‌ی دەوڵەتی یاسا کە حزبەکەی (نووری مالکی) سەرۆکایەتی دەکات، داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە مووچەی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ببڕێت کە دەنگیان بە بەشداریی حەشدی شەعبی نەداوە لە گرتنەوەی مووسڵدا.
کوتله‌ی دەوڵەتی یاسا دوپاتی ده‌كاتەوە كه بریاری ئه‌نجومه‌نی پاریزگای نه‌ینه‌وا به ره‌زامه‌ندنه‌بوونیان به به‌شداری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان پابه‌ند ناكات به جێبه‌جێ كردنی، هه‌روه‌ها داوایان له حكوومه‌ت كردوه كه مووچه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌ن ببرێت كه به نه‌خێر ده‌نگیان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه داوه.
كه‌نالی الاتجاه




