فۆڕینە پۆڵسى: ئەگەر کوردەکان بکەون، چراى (ئۆباما) دەکوژێتەوە

ههولێر-KDP.info- وەزیری بەرگریی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە پێشمەرگە هێزێکى سەرەکى دەبێت لە ڕزگارکردنى مووسڵدا. سایتى فۆڕینە پۆڵسى ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکیدا بەناوى ئەگەر کوردەکان بکەون، چراى (ئۆباما) دەکوژێتەوە، ئاماژە بە گرینگیی یارمەتیدانى حکوومەتى هەرێم دەکات لەلایەن ئەمریکاوە، کە ماوەی هەژدە مانگە شەڕی داعش دەکات، لە کاتێکدا حکوومەتى بەغدا بەشهبودجەى هەرێمى بڕیوە.
ڕاپۆرتەکە هەروەها باس لە هاتنی بە لێشاوی ئاوارەکان بۆ کوردستان دەکات کە بە هۆیەوە ڕێژەى دانیشتووانى هەرێم بە ڕێژەى لەسەدا سیی زیادی کردووە. لەگەڵ هەموو ئەوانەدا هەرێم پشتى بە هەناردەى نەوتى خۆى بەستووە، بەڵام نرخى نەوت زۆر دابەزیوە.
سایتی فۆڕینە پۆڵسى هەرێمی کوردستان بە باشترین هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەزانێت، بۆیە ئاگاداربوون و یارمەتیدانى حکوومەتى هەرێم بۆ سەرکەوتنى شەڕى تیرۆر بە گرینگ و پێویست ناو دەبات.
لەو بارەیەوە لێدوانێکی (ئاشتن کارتەر) وەزیرى بەرگریى ئەمریکا دێنێتەوە کە دەڵێت، پێشمەرگە بووە بە نموونەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ شەڕى دژى داعش و هێزێکى سەرەکى دەبن لە ڕزگارکردنى مووسڵدا و، هێزەکانى عیراق ئەو ناوچانە بەکار دێنێت بۆ گرتنەوەی موسڵ کە لایەن پێشمەرگەوە ئازاد کراون.
سایتى فۆڕینە پۆڵسى




