ئێران هێز بۆ ئۆپەراسیۆنی مووسڵ ئامادە دەکات.. پهكهكهیش دهڵێ ''ئامادهم''

ههولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامی خۆی بۆ پاراستنی شیعەکان و دەسەڵاتەکانی لە عێراق، حکوومەتی ئێران خۆی بۆ بەشداری لە ڕزگارکردنی مووسڵدا دهکات. هەر لەو بارەیەشەوە، پەکەکە ڕایگەیاند کە هێزیان بۆ ئەو شەڕە ئامادە کردووە.
بە گوتەی (عەگید کەلاری) فهرماندهی پەکەکە له شنگال، چوار ههزار گهریلا بۆ بەشداری لە گرتنەوەی مووسڵ ئامادە کراون.
بەپێى هەواڵێکى (بى.تى.ئێڵ نیوز) لەناو سنوورى هەرێمى کوردستان، ئێران هێزێکى ئامادە کردووە بۆ بەشداریکردن لە شەڕى مووسڵ و، حکوومەتى عێراقیش لەوکارەى ئێران ئاگادارە و خۆى بێدەنگ کردووە.
ئەو سەرچاوەیە، هەوڵی ئێران بۆ کردنەوەی کەناڵی ئێران شام دەگێڕێتەوە وەک پلانیکی لەمێژینەی تاران بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئاسانترین ڕێگا بگاتە سووریای هاوپەیمانی خۆی.
چاودێرانی سیاسی لەو بڕوایەدان کە چەکدارانی پەکەکە و هەروەها حەشدی شەعبی، دەیانەوێ ڕۆڵی سوپای ئێران ببینن لەو ئۆپەراسیۆنەدا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سوننەکانی ناوچەکە دژی بەشداریی حەشدی شەعبیی لایەنگری ئێران وەستاونەتەوە و بە هۆکاری نانەوەی فیتنەی تائیفی لە عێراقی دەزانن.
(بى.تى.ئێڵ نیوز)




