قوباد تاڵەبانی: قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم كاتین و هه‌وڵه‌كانیشمان بۆ چاره‌سه‌ركردن خستووه‌ته گه‌ڕ

سلێمانی-KDP.info- (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، "ئێمە لە بەرپرسیارێتى ڕا ناکەین و، دان بە هەموو هەڵە و کەموکوڕییەکدا دەنێین، دڵنیاشین كه قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم كاتین و تێده‌په‌ڕێندرێن و هه‌وڵه‌كانیشمان بۆ چاره‌سه‌ركردن خستۆته گه‌ر."
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ئه‌نده‌ر پاسی كۆبانێ له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی (مه‌لیك مه‌حموود) له شاری سلێمانیدا، (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران له وتارێكیدا هه‌روه‌ها باسی له خۆراگری و به‌رخودانی خه‌ڵكی كۆبانێ كرد و رایگه‌یاند "به‌رگری و به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه، بووه‌ته چیرۆكی سه‌ر زمانی هه‌موو ئازادیخوازانی جیهان و كۆبانێ لانكه‌ی به‌رخودانه و قوربانیدانه."
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سه‌باره‌ت به باردۆخی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "ئێمه د‌رك به نیگه‌رانیی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌زانین كه قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌بووه و، له‌م دووساڵَه‌دا هاووڵاتیان رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بوونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وتیش (قوباد تاڵه‌بانی) گوتی كه گومان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت هه‌یه، هه‌نگاوی جیددی‌یان ناوه بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كان.
له‌باره‌ی مووچه‌یششه‌وه رایگه‌یاند "پێداچوونه‌وه به سیستمی مووچه‌دا ده‌كه‌ین و دیارده‌ی دوو مووچه‌یی و بندیوار نامێنێت و، به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتییش كۆتایی پێهاتووه".
گوتیشی: "راستە، زۆرینەی کێشەکانی ئەمڕۆی کوردستان خەتای ئەم کابینەیە نییە، بەڵام ئەوپەڕی بێویژدانییە من لەم مێمبەرەوە زەمی کابینەکانی پێشوو بکەم و، بە تاوانی دەزانم ئێمە بە دوو سێ وتەی نابەرپرسانە، هەوڵ بدەین خۆمان لای خەڵک جوان بکەین، بەڵام بە بڕیاری نەگونجاو کوردستانەکەمان وێران بکەین."
هەروەها گوتی "حکوومەتى هەرێمى کوردستان هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە کە ئەم قۆناغەى ئێمەى تێداین، ئەگەرچی دژوارە و کەندەڵانێکى سەختە، بەڵام بەهیممەتى هەموولایەک تێپەڕاندن و پەڕینەوە نزیکە، گرینگ ئەوەیە ئێمە خاڵەکانى لاوازیمان دیاری کردووە و کەوتووینەتە سەر رێگاى چارەسەرکردن."




