ئێران نیگەرانە لە بەتیرۆریست ناساندنی ڕێكخراوەكانی لە عێراق

تاران-KDP.info- حكوومەتی ئێران نیگەرانە لەوەی ناوی ڕێكخراوە چەكدارییە شیعەكانی عێراق بخرێنە لیستی ڕەشی تیرۆرەوە.
دوای ئەوەی ناوی حزبوڵڵای لوبنان لەلایەن ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداوەوە خرایە لیستی ڕەشی تیرۆرەوە، ئێران ڕایگەیاند، كە ئەو ئەنجوومەنە بەنیازە ژمارەیەك ڕێكخراوی شیعەی عێراق وەك ڕێكخراوی تیرۆریست بناسێنێت، لەوانە ڕێكخراوەكانی بەدر، حزبوڵڵای عێراقی و سەرایا ئەلئیسلامی سەر بە ڕەوتی سەدر.
سەرجەم ئەو ڕێکخراوانە سەر بە حەشدی شیعەی شەعبین كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن لەپێناو بەهێزتركردنی پێگەی ئەو وڵاتە لە ناو جومگەكانی دەسەڵات لە عێراق. جێی باسە، دوێنێ لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداو پێكهاتوو لە عەرەبستانی سعوودیە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، كوێت، قەتەر، بەحرێن و شانشینی عوممان، ڕێكخراوی حزبوڵڵای لوبنانی لایەنگری ئێرانیان خستە ناو لیستی ڕەشی تیرۆرەوە، ڕێكخراوێك كە تاران وەك نموونەی خۆڕاگری لە بەرامبەر تیرۆریزمی ئیسرائیل و گرووپە توندڕەوەكانی سووریا دەیناسێت.
فارس نیوز




