"پەکەکە و داتاشراوەکانی لە شنگال بوونەتە مووچەخۆری عێراق"

شنگال-KDP.info- ئێزدییەکان دەڵێن، پەیەدە و پەکەکە هێزێکی بیانین هاتوونەتە شنگال و، حکوومەتی عێراق مووچەیان پێ دەدات، بە نوێنەر و کونسووڵی وڵاتانیان گوتووە کە عێراق پارە دەداتە پەکەکە و پەیەدە و، ئەم کارەی عێراق نادەستوورییە.
چاودێرێکی سیاسی کە نەیویست ناوی بدرکێندرێ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: "دژمن دەیەوێ لە هەموو سەنگەرێکەوە یاری بکات، تەنیا بۆ ئەوەی کە پەکی پرۆسەی ڕیفراندۆم بخات، ئاژاوە بنێتەوە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا؛ ئەمەش پیلانێکە کە حکوومەتی عێراق پەکەکەی هێناوەتە ئەم شوێنانە و پارەیان دەداتێ و هەندێ لە ئێزدییەکانیشیان خستووەتە دەستی پەکەکە بۆ ئەوەی کێشە بنێنەوە."
(مه‌حما خه‌لیل) قایمه‌قامی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا كاتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگاله؛ دوێنێ به‌رخودان و، ئه‌مڕۆش ئاوه‌دانكردنه‌وه و سبه‌ش پێكه‌وه‌ژیانه؛ هه‌ر كه‌سێك کۆسپ بخاتە ڕێی ئاوه‌دانكردنه‌وه، له به‌رانبه‌ر مێژوو شه‌رمه‌زار ده‌بێ و، تاوا‌نباره. به هه‌موو لایه‌نەکان و كونسووڵگه‌ریی وڵاتانیشمان ڕاگه‌یاندووه كه یه‌په‌كه و په‌یه‌ده، حكوومه‌تی عێراق هاوكارییان ده‌كرێت و، له به‌رژه‌وه‌ندیی شنگالدا نییه؛ ئەو هاوكارییه ناده‌ستوورییه، چونكه ئه‌وه‌ی به‌رگری له شنگال ده‌كات ته‌نها پێشمه‌رگه‌یه و، خۆیشی شنگالی ڕزگار كردووه و، وا ئاوه‌دانیشی دەکاتەوە؛ له‌به‌ر په‌كه‌كه و په‌یه‌ده‌یه، خه‌ڵكی شنگال ئێستا ترسیان لێ نیشتووە و، ناگه‌رێنه‌وه سه‌ر ماڵوحالی خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش دوا ده‌كه‌وێت."
( مه‌حما) ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق خه‌مخۆری شنگالە، ئه‌ی بۆچی ماوه‌ی سێ ساڵه بوودجه‌ی شنگالی بڕیوه! ئێستا فه‌رمانده‌ییه‌ك ڕێك‌وپێك دامه‌زراوه و، هه‌موویشیان خه‌ڵكی شنگالن و، تا 8هه‌زار گه‌نجی ئێزدیی تێدایه؛ له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی شنگال و پشتیوانیی (سه‌رۆك بارزانی)ـیە و گرێ دراوه به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه؛ جا با شنگالییەکان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌دا بن چونكه شنگال به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان."
(مه‌یسه‌ر حاجی) قایمه‌قامی پێشووی شنگال و ه كه‌سایه‌تییە دیارەکانی كوردانی ئێزدی له‌و باره‌یه‌وه بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "با حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نی عێراق ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هاوكاریی شنگال بكه‌ن، هه‌ماهه‌نگییەکی باش له‌گەڵ پێشمه‌رگەدا بێ و، هێزی دی دروست نه‌كەن؛ شنگال نە پێویستی بە نه حه‌شدی‌شه‌عبییە و نه سوپای عێراق."
(مه‌یسه‌ر) ئه‌وه‌شی گوت كه: "وه‌كو خه‌ڵكی شنگال په‌یوه‌ندییەکی زۆرمان به كه‌سایه‌تییه‌كانی شنگال و خه‌ڵكی شنگالەوە كردووه و، دەزانین كه ناكرێت كه‌سمان بكه‌وینه ژێر کاریگەریی یه‌په‌كه و یه‌په‌ژه‌وە؛ چونكه ئه‌وانه هێزێكی بیانین و له ده‌ره‌وه هاتوونە و هیچ كاتێكیش ئه‌وه‌ی ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت ئارمانجه‌كه‌یان جێبه‌جێ نابێت، چونكه خه‌ڵكی شنگال له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌دان."
(قاسم ده‌ربۆ) له فه‌رمانده ئێزدییەكانی پێشمه‌رگه بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ده‌زانین عێراق هاوكاریی ئه‌و هێزانه ده‌كات و، چه‌كیان پێ ده‌دات و مووچه‌ی هه‌زار شه‌ڕڤانیشیان بۆ دەنێرێت و، ئەوان بۆ خۆیان بەسەر ١٥٠٠ کەسدا دابەشی ده‌كه‌ن؛ زۆر جار به عێراقمان گوتووه نه هاوكاریی ئێمه بکەن، نه هاوكاریی په‌كه‌كه؛ نابێت ماڵی ئێمه بدەن به خه‌ڵكی تر؛ چونكه توركیا و سووریا شوێنی ئەو هێزانەیە و، ئێمه گلیان نادەینەوە؛ شنگال كوردستانیه و، هه‌ر پێشمه‌رگه پاراستوویه‌تی و، عێراق تا ئێستا هیچ هاوکارییەکی بۆ شنگال نەناردوەە."
(ده‌ربۆ) ئاماژه‌یشی دا: "چەند ئێزدییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دانه؛ بەڵام با ئه‌وانه‌ش دوور بكه‌نه‌وه لێیان، چونكه ئێمه سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانین و، ته‌نها حكوومه‌تی هه‌رێم و (سه‌رۆك بارزانی) پشتیوان و هاوكارمانن."
نه‌شوان به‌رزنجی




