نێچیرڤان بارزانى جەختی له پێوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و تاران كردەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان، پێشوازی لە نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە تاران کرد و، لەدیدارەکەدا دا جەخت لە بایەخ و پێوەندییەکانی هەولێر و تاران کرایەوە.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/3/2016، (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان؛ له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ (نازم ده‌باغ(؛ نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تاران، په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران تاوتوێ كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و تاران بۆ هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى و خواستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى؛ كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا كه (عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یى) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران ئاماده‌یى بوو، باس له كار و چالاكییه‌كانى نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تاران كرا و تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تیى كاراكردنى زیاترى كار و ئه‌ركه‌كانى نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌ت و گرنگیى بره‌ودان و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگن و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا ده‌كه‌ن.




