٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حه‌شدی‌شه‌عبی پێگەی خۆی لە بەغدا بەهێزتر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  تەقینەوەکانی ئەم دواییەی بەغدا، بۆ حەشدی‌شەعبدی دەبێتە دەرفەتێک ! ئاخر بەو پاساوەوە ئەوەندەی دی بەغدای دابڕیوە؛ چاودێران دەڵێن ئێران خەریکە بە حەشدی‌شەعبی بەغدا هەڵلووشێت.


یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی كوتله‌ی سوننه‌ له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مه‌ترسییە‌ ئه‌منییەکانی ئێستای سەر به‌غدای بۆ ده‌ستوەردانی ده‌ره‌كی و پشتیوانی ناوچەیی گەڕاندەوە كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ پرسی سیاسییه‌وه‌. ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ ده‌ڵێ، هێزه‌ سەربازی و ئه‌منییە‌كان لە ته‌قینه‌وەنەکانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا سەریان سوڕماوە؛ بەڵام حه‌شدی‌شه‌عبی بەو بیانووی شەڕی داعشەوە، خەریکە پێگەی خۆی لە ناو شاری بەغدادا بەهێزتر دەکات.
پێکهێنانی چه‌ند هێزە چه‌كدارێکی شیعەی‌ ئیراندۆست، له‌ چوار ده‌وری ناوچه‌ سوننەنشینه‌كانی‌ به‌غدادا، مه‌ترس و ناكۆکییەکی زۆری ناوەتەوە؛ ئاژاوەی خستووەتە بەینی سوننە و شیعە: ئه‌م ئاڵۆزییه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ناكۆییه‌ تائیفیه‌كانی پارێزگای دیاله‌یشەوە هه‌یه؛‌ سیاسەتکۆڵان دەڵێن، ئیران لەبەر خۆیشی بووبێ هەتا پێی بکرێ هەوڵی بەهێزکردنی ئەو حه‌شدی‌شه‌عبییە شیعەیە دەدات تا بەو رێگەوە پێگەی خۆی لە عێراق بەهێز بکات.

(سیاسە کویتیە/ دارالحیات)

هەواڵی پەیوەندیدار