٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پارتی خۆی لە بەرپرسیاریەتی نادزێتەوە و، لە هیچ ئاژاوەگێڕێک ناسڵەمێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات لە کەسی قەبووڵ ناکەین بە بیانووی لابەلا ئاژاوە بنێتەوە و، کوردستان بشڵەقێنێت.

(فازڵ بەشارەتی)، بەرپرسی لقی دوانزەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هەموو لایەکمان لە دۆخی کوردستان بەرپرسیارین، ئەگەرچی بە داخەوە زۆربەی لایەنەکان خۆیان لە بەرپرسیاریەتی دزیوەتەوە؛ دەنگۆ داکەوتووە گوایە دەبێتە ئاژاوە، بەڵام لە کەسی قبووڵ ناکەین ئاژاوە بگێڕێ."

بەشارەتی ئەوەشی ئاشکرا کرد: "بەشێک لە لایەنەکان، کار بۆ باشترکردنی دۆخەکە دەکەن، هەر کەس لە هەر لایەنێ کار لەسەر دۆخی ئاڵۆزی کوردستان بکات، گەورەترین بەرپرسیاریەتیی دەکەوێتە سەرشان و، ناهێڵین ببێتە پشێوی؛ چۆن دەکرێ لێ بگەڕێین کوردستان بکەنە تاریکستان؟"

کارزان سەباح

هەواڵی پەیوەندیدار