"هەرێم نەوتەکەی خۆماڵی دەکات"

ئەمەریکا-KDP.info- بە گوێرەی بۆچوونی نووسەرێکی ئەمەریکایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیدی هەوڵی خۆماڵیکردنی نەوتەکەی دەدات.
نووسەرێكی ئەمریكایی دەڵێت حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی خۆماڵیكردنی نەوت دەدات. دەنیس نەتالی باس لەوە دەكات كە هەرێمی كوردستان لە هەوڵدایە نەوتەكەی خۆماڵی بكات و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاو بەرەو جڵەوكردنی زیاتری وەبەرهێنان دەكات لە كەرتی نەوت و گازدا.
ئیرن بانكۆی ڕۆژنامەنووسی ئەمریكایی، ئەویش لە ڕاپۆرتێكدا دەربارەی تەقینەوەی لوولەنەوتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی بزنس تایمس نووسیویەتی بە هۆی تێكدانی بۆرییەكەوە لە نێوان سنووری كوردستان و توركیا، حكوومەتی هەرێم ملیۆنان دۆلار زەرەر دەکات. لوولەنەوتی كوردستان ــ توركیا سەرچاوەی ژیانی هەرێمی كوردستانە بەهۆی ئەوەی ئێستا بەشە بوودجەی لەلایەن بەغداەوە بڕدراوە، بۆیە ڕاگیرانی كاتیی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت باری حكومەتی هەرێم لە قەرزدا قورستر دەكات و، لەم دۆخەدا بەو نرخە كەمەی نەوت ناتوانێت پێداویستییەكانی پڕ بكاتەوە، لە كاتێكدا ناچارە پارەی كۆمپانیا نەوتییەكان بدات.
خۆی وەزارەتی وزەی توركیا ڕایگەیاند كە كار لە چاككردنەوەی بۆرییەكەدا دەكەن و هێزە ئەمنییەكانیش ڕێكاری پێویستیان بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی بۆرییەكە گرتووەتە بەر. ئێستا حكوومەتی هەرێم لە هەوڵدایە بارودۆخەكە ڕاست بكاتەوە بە گرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ و گەشەدانی خۆراك، بە بەڵام تا ئەو كاتە، دەبێت حكوومەتی هەرێم پشت بە هاوكاریی بانكی نێودەوڵەتی ببەسێت.
لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە حكوومەتی هەرێم پێویستی بە ملیارو٤٠٠ملیۆن دۆلارە بۆ ڕاستكردنەوەی ئابووریی خۆی و بانكی نێودەوڵەتی لە مانگی شوبات ڕایگەیاند كە حكوومەتی هەرێم بەبێ هاوكارییەكی زۆری دارایی، ئەو كارەی پێ ناکرێت، بە تایبەت کە ئاوارەیەکی زۆریش بووەتە کۆڵیەوە؛ ئاوارە لە سووریا و لە عێراقەوە ڕژاونەتە كوردستان؛ ماوەیەكی زۆرە كار بۆ سەربەخۆیی لە بەغدا دەكات و بۆ گەیشتن بەو ئامانجە فرۆشتنی نەوتی خۆی لە بازاڕەكانی جیهاندا بە باشترین چارەسەر دەزانێت. هەرچەندە هەولێر و بەغدا وا ڕێك کەوتبوون كە هەرێم بڕە نەوتێكی دیاریكراو ڕادەستی عێراق بكات و، حكوومەتەکەی بەغدایش بەشە بوودجە سەدا١٧کەی هەرێم بداتە هەرێم، بەڵام هیچ گوێی لە ڕێكەوتنەکە نییە.
بزنس تایمز




