ئەمەریکا کورد بە هێزێکی کاریگەری سەربازیی دەزانێت

هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی عەرەب بڵاوی کردووەتەوە کە، ئەمەریکا کوردی پێ هێزی کاریگەری سەربازییە، بۆیە واشنتن وای بۆ دەچێ کە کورد ڕۆڵی سەرەکی لە ڕزگارکردنی مووسڵدا دەگێڕێ.
ماڵپەڕی عەرەب پێشبینییەکی واشنتنی بڵاو کردووەتەوە کە کورد هێزی سەرەکی دەبێ لە ڕزگارکردنی مووسڵدا؛ چونکە ئەمەریکا کورد بە هێزێکی کاریگەر دەزانێ لەو ناوچەکەیەدا.
ئەو ماڵپەڕە لەسەر زاری كاسلین هیكس، بهرپرسی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بڵاوی کردووەتەوە کە، زۆربهی ئهو هێزانه بۆ ڕزگاركردنی مووسڵ ئامادهن، كورد دهبن؛ كاسلین هیكس کە ئێستا لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودهوڵەتیدا كار دهكات، بڕوای وایە کە حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕازی نابێت کە كورد ڕۆڵی سهركردایهتی ئۆپەراسیۆنەکە بگێڕێت و سوورە لەسەر ئەوەی هێزە شیعەکانی ژێر فەرمانی خۆی سەرکردایەتیی ئازادکردنی مووسڵ بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو هێزانە لێهاتوویی و ئەزموونێکی ئەوتۆیان لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەرفراواندا نییە، بۆیە ئەمەریکا متمانەی سەرەکی بە هێزی سەربازیی کوردە واتە پێشمەرگەیە.




