٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"داوای جڵەوکردنی حشەدی شەعبی دەکەن.. قەبووڵ ناکرێ لە ناوچە کوردستانییەکاندا پشێوی بنێنەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەدەنە حەشدی‌شەعبی نەکا هەڵبخەڵەتێ و، دەست بخاتە ناوچە کوردستانییەکانەوە؛ داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کراوە بەری حەشدی‌شەعبی بگرێت.

 

(د. عەرەفات کەرەم) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەکە حەشدی‌شەعبی گرفتی لە هەندێ ناوچەی جەلەولا و خانەقین و سەعدیە و قەرەتەپەدا ئاژاوە دەنێتەوە و، ترس دەخاتە دڵی خەڵکەکەوە؛ وەک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێمان وایە نابێ حکوومەتی عێراق خۆی لە کارەکانی حەشدی‌شەعبی پشتگوێبخاو، دەشێ ڕکێفیان بکا؛ ئەوەیا حەشدی‌شەعبی بازگەیان داناوە و، بەربوونەتە گیانی خەڵک؛ چەند کەسێکیش ڕفێنراون".

(د. ئەردەڵان نورەدین) پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حەشدی‌شەعبی لە ناوچەی خورماتوو و چەند شوینێکی دیکە کەوتوونەتە وێزەی خەڵک؛ گوێیان لە هیچ نییە و، دەبێت سەرۆکوەزیرانی عێراق جڵەویان بکا."

 

کارزان سەباح

هەواڵی پەیوەندیدار