سەركردەیەكی یەكێتی: دەبێ پشتی ڕەوتی چاكسازی بگرین

هەولێر-KDP.info- لەوەتی (مەسعوود بارزانی)، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان چەندین بڕیاری چاکسازیی لە ناو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و پارتی دا، سەركردەیەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دەڵێ پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەكان پشتگیری لە پرۆسەی چاكسازیی بكەن.
هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) ڕایگەیاند: "پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەكان پشتگری لە پڕۆسەی چاكسازیی بكەن لە ناو حكوومەت بێت یان دەرەوەی حكوومەت و ھەر حزبێك بیكات."
گوتیشی: "ئێمە وەك یەكێتیی نیشتیانیی كوردستان بێگومان پشتگیری لە ھەر پڕۆژەیەكی چاكسازی دەكەین كە خزمەت بە خەڵك و سیستمی حوكمڕانیی ھەرێمی كوردستان بكات."
ھەر لە بارەی بڕیارەكانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ چاكسازیی عەبدولخالق بابیری، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "كوردستان لە ھەموومان پیرۆزترە، ئێستا كە ئامادەكاریی بۆ ڕیفراندۆم دەكەین، دەبێ ھەموومان ئامادە بین بۆ چاكسازی بۆ ئەوەی ئەو چاكسازییە بە بەرژەوەندی گەلی كورد بشکێتەوە."
هاوکات بەشیر فەتاح، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە (كوردستان24)ـی گوت: "یەكگرتووی ئیسلامی ئامادەیە بۆ ھەر چاكسازییەك و ئێستا سەرقاڵی پڕۆژەیەكی دیكەی چاكسازییە لەگەڵ پڕۆژەكانی دیكە بۆ چارەسەركردنی دۆخی ھەرێمی كوردستان."
لە 10ی مانگی ڕابردوو (مەسعوود بارزانی)، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی چاكسازیی لە ناو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا ڕاگەیاند، مەكتەبی سیاسیی پارتی و كادیرانی ئەو حزبە ئامادەییی خۆیان دەربڕیوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە.




