"سەرۆک بارزانی پێیڕاگەیاندین کە تا دواخاڵ لە پرۆسەی چاکسازی بەردەوام دەبێ"

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی فراکسۆنی زەرد دەڵێ، (سەرۆک بارزانی) ئەمڕۆ پێیڕاگەیاندین کە تادواخاڵ بەردەوام دەبن لەسەر چاکسازی لەنێو حزب و حکوومەتدا.
(حەیات مەجید پەرخی) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی زەرد بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنی زەرد کۆبووە و ئێمەش وەکو بەرپرسیارەتیەک لەبارەی دۆخی ئێستا و پرۆسەی چاکسازی دوو راپۆرتمان ئاراستەی سەرۆکی ھەرێم کرد؛ یەکێکیان چاکسازی لەنێو حیزب وئەوەی دیکەیش لەنێو حکوومەتدا. پەرخی دەڵێ، لەم دوو راپۆرتەدا کە پێوەستە بە چاکسازی تێکڕا رامان داوە.
(حەیات مەجید پەرخی)گوتیشی، (سەرۆک بارزانی) پێیڕاگەیاندین کە چاکسازی لەنێو حزب و حکوومەتدا دەکرێ و، زۆر بەجیددی کاری لەسەر دەکرێت، دەبێ ئەوەی داهاتی لەرێگەی گەندەڵێ دەستخستووە بیگەڕێنێتەوە بۆ داهاتی گشتی.
(پەرخی)ڕوونیشی کردەوە، ئەوچاکسازیانەی خودی سەرۆک بڕیاری لەسەرداوە زۆر ئەرێنی دەبێ، لەبەر ئەوەی دۆخەکە ئەوە دەخوازێت کە پێویستە بەزوترین کات چاکسازی بکرێ و، (سەرۆک) تەکیدی کردەوە چەند جارێک تادواخاڵ لەسەر چاکسازیەکە بەردەوام دەبێ.
جەختیشی کردەوە، لەپێشوتریش چاکسازی کراوە و داھات بۆ حکوومەت گەڕاوەتەوە، بەڵام ئەمجارە زۆر بەوردی دەکرێ و، پێویستە ھەموو داھاتەکان بگەڕێتەوە بۆ داھاتی گشتی و پرۆسەکە زۆر بەجیددی دەچێتە ڕێ وە.
بڵند ئیبراھیم




