٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ترامپ جەنگەکەی بردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  جیهان تێکڕا چاودێری هەڵبژاردنی ئەمەریکایە، ئەوەی روویدا دوێنێ جەنگێکی گەورە بوو، لەنێوان ترامپ و کرۆز و رۆبیۆدا دەرەنجام ترامپ گورزێکی گەورەی لێدان و جەنگەکەی بردەوە.

خشتەی ئەنجامی دەنگەکان لە ویلایەتەکاندا

دوێنێ، لەهەریەک لە ویلایەتەکانی (تەکساس، جۆرجیا، مینەسووتا، ئۆکلاهۆما، تێنسی، ئالاباما، ئالاسکا، ئارکانزاس، کۆلۆرادۆ،ماساچۆسیت، ڤێرجینیا، رمانت)، هەڵبژاردنی تەمهیدی  کۆماری و دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.

پێشووتر لەهەریەک لە ویلایەتەکانی ئایەوا، نیوهامشایەر، کارۆلینای باشوور، نیڤادا بۆ کۆمارییەکان (دۆناڵد ترامپ) و بۆ دیموکراتەکانیش (هێلاری کلینتن) دەنگی یەکەمیان بەدەستهێنا، بەڵام دوێنێ لەم جەنگەی هەڵبژاردندا بۆجارێکی دیکە دۆناڵد ترامپ سەرکردایەتی کرد و هەڵبژاردنەکەی بردەوە.

ترامپ لە 7 ویلایەتدا یەکەمی دەنگەکانی هێنا، لە هەریەک لە ویلایەتەکانی ڤێرجینا، ئالاباما، ماساچۆسیت و ئاركانسزاس، تێنسی، رمانت و جۆرجیا سەرکەوتنی بەدەسهێنا.
هەرچی (تید كرۆز بوو)، لە دوو ویلایەتدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا ئەویش (تەکساس و ئۆکلاهۆما) بوو. (مارکۆ رۆبیۆیش) توانی لە ویلایەتی مینەسووتا سەرکەوێ.
پێوەست بە هێلاری کلینتن وەک دوێنێ شەو لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان کاتژمێر یەکونیوشەو پێشبینی بڵاوکرایەوە کە سەرکەوتن بەدەستدێنێ، لە ئەنجامدا توانی وەک کاندیدی دیموکراتەکان لە حەوت ویلایەتدا سەرکەوتنی گەورە بەدەستبێنێ.

ئەگەرچی جەنگەکە تەواونەبووە و هێشتا 35 ویلایەت ماوە کە دەنگدانی لێ بکرێ، بەڵام لە ئێستادا ترامپ پێشەنگە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار