٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەڕەنسا هۆشداری دا.. نابێ پەكەكە لە لیستی تیرۆردا بسڕێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- سەرچاوە هەواڵییەكانی فەڕەنسا، هۆشداری وڵاتەكەیان راگەیاند كە فەڕەنسا بە هیچ شێوەیەك نایەوێ پەكەكە ناوی لە لیستی تیرۆردا دەربهێندرێ.

دوای ئەوەی كە ئەندامێكی پرتوگالی لە پەرلەمانی ئەورووپا داوای كرد كە ناوی پەكەكە لە لیستی تیرۆردا لاببرێ، فەڕەنسا دژایەتیی بۆ ئەو داواكارییە هەیە و نایەوێ بە هیچ شێوەیەك ناوی پەكەكە لە لیستی تیرۆردا دەربهێندرێ.

لای خۆیشیەوە رۆژنامەی سەباح لەسەر زاری دیپلۆماتێكی فەڕەنسایی بڵاوی كردەوە كە، وڵاتەكەی دژی ئەوەیە كە یەكێتیی ئەورووپا بیەوێ ناوی پەكەكە لە لیستی تیرۆردا دەربهێنێ.

هاوكات گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا (رۆمن نادال) دەڵێ، دەبێ پەكەكە لە لیستی تیرۆردا بمێنێتەوە، چونكە هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر پەكەكەدا نەهاتووە تا لە لیستی تیرۆردا دەربهێندرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار