٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٧٠% بایكۆتیان شكاندووە.. كێشەى مامۆستایان چارەسه‌ر دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، زۆرینەی مامۆستایانی سلێمانی بایكۆتیان شكاندووە و، بڕیارە ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شاریش دابین بكرێت و كێشەی هاتوچۆیان چارە بكرێت.

(ئەحمەد گەرمیانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە سنوری پارێزگای سلێمانی ٧٠%ـی مامۆستایان بایكۆتی خوێندنیان شكاندووە و گەڕاونەتەوە بۆ دەوامكردن، هەوڵیش دەدرێت ئەوانەی دیكەیش بگەڕێنەوە بۆ خوێندن و دەوام دەست پێبكاتەوە و كۆتایی بە بایكۆتكردن بێت".

(گەرمیانی) گوتیشی، سەبارەت بە مامۆستایانی دەرەوەی شاریش، بڕیار دراوە ئۆتۆمبێلیان بۆ دابین بكرێت و كێشەی هاتوچۆیان بۆ چارە بكرێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەوانیش دەست بە دەوام بكەنەوە و ئاسانكارییان بۆ بكرێت.

ڕوونیشی كردەوە: "ئێمە وەكو یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەسەر خەتین لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی سەرجەم داواكارییەكانی مامۆستایانی جێبەجێ بكرێن".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار