فراكسیۆنەكان لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمانەوە كۆ دەبنەوە

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆ دەببنەوە و، گفتوگۆ لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمانەوە دەكەن.
(محەممەد عەلی یاسین)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ سەعات یەكی پاشنیوەڕۆ فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببنەوە و، ئێمەیش وەكو فراكسیۆنی پارتی بەشدار دەبین و تێیدا بە شێوەیەكی گشتی باس لە كۆمەڵێك پرس دەكرێت".
گوتەبێژی فراكسیۆنی زەرد گوتیشی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا زیاتر جەخت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.
بڵند ئیبراهیم




