٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەزادانپەنا: "ئەمڕۆ نەتەوەی کورد پێویستی بە بارزانییە، با پشتیوانی بین"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (حوسێن یەزادانپەنا) دەڵێ، ئەوەی كە پێویستە لەو یادەدا بڵێین، ئەوەیە كە ڕۆڵەكانی كورد لە هەر پارچەیەكی كوردستان، نابێت لە بیری بكەن، ئەو دەرفەتەی كە بۆ ئێمە بەدی هاتووە نابێت لە کیسی بدەین، ئەگەر بە باشی سوودی لێ وەرنەگیرێت، ڕەنجی سەركردەكانمان، خوێنی شەهیدەكانمان بەفیڕۆ دەچێت و چارەنووسی نەتەوەی ئێمە هەروەها بە نادیاری دەمێنێتەوە.


(حوسێن یەزدانپەنا) فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگەی پاك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەو خەباتەی (بارزانیی نەمر) لایەنی كەم نیو سەدە تەمەنی خۆی بۆ تەرخان كردبوو، تا ڕادەیەك هاتووەتە دی، بەڵام هێشتا بە تەواوەتی كۆتایی نەهاتووە، ئەوەی ئێستا كە بكرێت ئەوەیە ئەو دەستكەوتانەی كە بە تێچوویی زەحمەت و سەركردە نەمرەكانمان بە دی هاتوون دەبێت بپارێزرێن، هەوڵ و تێكۆشانیش بۆ بەدیهێنانی ئەوەی كە ماوە بەردەوام بێت و كۆڵ نەدرێت، ئەوەی كە پێویستە لەو یادەدا بڵێین، ئەوەیە كە ڕۆڵەكانی كورد لە هەر پارچەیەكی كوردستاندا، نابێت لە بیری بكەن، ئەو دەرفەتەی كە بۆ ئێمە بەدی هاتووە نابێت لە کیسی بدەین، ئەگەر بە باشی سوودی لێ وەرنەگیرێت، ڕەنجی سەركردەكانمان، خوێنی شەهیدەكانمان بە فیڕۆ دەچێت و چارەنووسی نەتەوەکەمان بە نادیاری دەمێنێتەوە، گەورەترین زامن و دەستەبەری ئەوەیش ئەوەیە كە ئەو نەتەوەیە ڕیزەكانی خۆی ڕێك بخاتەوە و یەكگرتوو بێت، بۆ یەك ئامانجیش خەبات بكەن، ئامانجەكانیش دابەش نەكرێن بەهۆی حزبایەتییەوە، ئەگەر حزبایەتی ببێتە هۆی دابەشبوونی ستراتیژ و ئامانجەكان ئەوە زیانمان پێ دەگەینێت، نەبوونی باشترە."

(یەزدانپەنا) کە هاوکات جێگری سەرۆکی پارتیی ئازادیی کوردستانە، دەڵێ، "كێشەی میللەتی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كێشەی خاك و سنوور و سەروەرییە، واتە كێشەی نەبوونی دەوڵەتە، دەبێت هەموو توانایەكان لە پێناو سەربەخۆیی و بە دەوڵەتبوونی كوردستان هەبێت، ئەگەر بێت و بێجگە لەوە شتێكی دیكە بكرێتە ئامانج، ئەوە خولانەوەیە لە بازنەی داخراویدا و بە هیچ ناگەین، بەڵام ئەگەر وەك نەتەوەیەكی یەكگرتوو بۆ ئەو ئامانجە تێ بكۆشین، دڵنیام سەر دەكەوین و سەردەمی بندەستایەتیی كورد بەسەر دەچێ."

ئەوەشی گوت: "بێگومان لە دەستدانی سەركردەیەكی مێژوویی وەك (بارزانیی نەمر) كە بەرهەمی نیو سەدە خەباتی كورد بوو، سەركردایەتیی شۆڕشەكانی بارزانی دەكرد، یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆماری كوردستان بوو، یەك لە دوو كۆڵەکەكەی كۆماری كوردستان بوو، تۆماركەری داستانی مێژووی ئاراس بوو، سەركردەی ماوەی درێژترین شۆڕشی ئەیلوول بوو، كە گیانی ئازادیخوازی و بەرخودانی بە بەر میللەتی كورد كردەوە، لە دەستدانی ئەو سەركردەیە، بۆ نەتەوەی ئێمە بە زیانێكی گەورە شكاوەتەوە، ئەمڕۆ لەو بۆنەیەدا ئەوەی دەبێت تەئكیدی بكەینەوە ئەوەیە، نەتەوەی كورد پێویستی بە سەركردەیە، لە دونیادا هەر نەتەوەیەك سەركردەی نەبێت پەرش و بڵاو دەبێت، حزبایەتی لە شوێنی خۆی، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بەوە هەیە كە گەلی كورد پشتیوانی لە (سەرۆك بارزانی) بكەن، بۆ ئەوەی بتوانێت بەو پشتیوانییە ئەو ئامانجانەی بەدی نەهاتووە، بەدی بهێنێت و ئەو دەستكەوتانە بپارێزین".

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار