٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەنگی کرۆز و رۆبیۆ، لەگەڵ ترامپدا

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  تا ئێستا هەڵبژاردنی سێشەمەی گەورە لە ئەمەریکا درێژەی هەیە بۆ کاندیدانی کۆماری و دیموکراتییەکان کە هەڵبژاردنێکی تەمهیدییە و، ئەنجامی هەڵبژاردنەکە تاڕادەیەک دیاریدەخات کە لەهەردوو پارتەکەدا کامە کاندید بەرە و یەکلاکردنەوە دەچێ.

لەهەریەک لە ویلایەتەکانی (تەکساس، جۆرجیا، مینەسووتا، ئۆکلاهۆما، تێنسی، ئالاباما، ئالاسکا، ئارکانزاس، کۆلۆرادۆ،ماساچۆسیت، ڤێرجینیا، رمانت)، هەربژاردن درێژەی هەیە.
پێشووتر لەهەریەک لە ویلایەتەکانی ئایەوا، نیوهامشایەر، کارۆلینای باشوور، نیڤادا بۆ کۆمارییەکان (دۆناڵد ترامپ) و بۆ دیموکراتەکانیش هێلاری کلینتن دەنگی یەکەمیان بەدەستهێنا..لە ئێستادا بۆ کۆمارییەکان کێبڕکێی بەهێز هەیە، (مارکۆ رۆبیۆ) یەکێکە لەو کاندیدانەیە کە لە دیبەیتەکانیدا پاڵپشتی بۆ کورد دەردەبڕێ و تید کرۆزیش بەدوای ئەوەوە پاڵپشتی بۆ کورد دەربڕی، ئەم دووکاندیدەی کۆماری دەیانەوێ سەرکەوتنی ترامپ سنووردار بکەن و لەو ناوبانگە بیهێننە خوارەوە کە ماوەیەکە جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.

(رۆبیۆ) کە لۆبی ئیسرائیلی لەپشتییەتی و (تید کرۆز)ـیش کە ته‌مه‌نی 45 ساڵه‌و له‌ ئه‌لبارتای كه‌نه‌دا له‌دایك بووه‌ و بە‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیسپانیاییه‌‌، خەڵکێکی زۆر دەیەوێ ئەم دوو کاندیدە ببنە شوێنگرەوەی (ترامپ) و هیچ نەبێ یەکێک پێش (ترامپ) کەوێ.

هەرچی (ترامپە) کە پێشووتر لە نیوهامشایەر، کارۆلینای باشوور، نیڤادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا دەیەوێ لەو هەڵبژاردنەدا سەرکەوتووبێ و بەدەنگدەرانی بڵێ کە ئەو کاندیدی یەکەمە بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

لە ئێستادا مێدیای ئەمەریکا دوودڵن لەوەی کە پێشبینی بکەن کامە براوە دەبێ، کەناڵی سێ ئین ئێن وای نووسیوە کێ دەیباتەوە؟ جەنگەکە لە کۆمارییەکان دۆناڵد ترامپ و لە دیموکراتەکانیش هێلاری دەیباتەوە ؟.

لێکۆڵەری سیاسی پارتی کۆمارییەکانی ئەمەریکا (سابا شامی) دەڵێ، هیلاری سەرکەوتن بەدەستدێنێ، بەڵام پێشبینی کردن بۆ کۆمارییەکان زۆر سەختە.

هەواڵی پەیوەندیدار