٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەعفەر شێخ مستەفا: ناهێڵێن هێزی دەستکرد، بێتە جەلەولاوە

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.info-  بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاشکرای کرد، لە دیالە ھێزێک دروست کراوە بۆ جەلەولا، بەڵام جگە لە ھێزی پێشمەرگە ڕێگە بەھیچ ھێزێکی دیکە نادرێت بێتە جەلەولا.

(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "زۆربەی ئەو ھەزار خێزانە ئاوارەی تائێستا گەڕاونەتەوە سەرماڵوحاڵی خۆیان لە جەلەولا، عەرەبن."
بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتیشی، لە پارێزگای دیالە فەرمان دەرچووە کە ھێزێکی فریاکەوتن لە کۆنەپۆلیسەکان دروست بکرێت و ڕەوانەی جەلەولایان بکەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ناهێڵێت ئەو ھێزە بێتە جەلەولاوە.
(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) ڕوونیشی کردەوە، ئێستا جەلەولا لە دەست ھێزی پێشمەرگەدایە و تاوەکو پێشمەرگەی لێ بێت ڕێگە نادرێت ھیچ ھێزێکی دیکە بێتە جەلەولا.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار