بارزانی، ڕێی ئازادیخوازی و نەتەوەیی بۆ گەلی کوردستان خۆش کرد

هه‌ولێر-KDP.info- "(بارزانی نه‌مر) توانیی مرۆڤێكی نوێ پەروەردە بكات؛ به‌پێی ویست و داواكاری كۆمه‌ڵگای كوردستان بۆ ئازادیخوازی و مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد ئامادەیانی كرد، به‌ناوكردنی هه‌زاران کەس له‌م وڵاته‌دا به ناوی (مه‌لا مسته‌فا) یاخود (بارزانی) یان (بارزان) له خۆشه‌ویستی بارزانی بوو، چونكه له‌وپه‌ڕی ساده‌ییدا ده‌ژیا، بۆیه خەڵکه‌كه ئێستا هه‌ر كه‌سێك ببینی ده‌بینی بیره‌وه‌رییه‌كی لەگەڵ بارزانی نەمردا هەیە"، عەلی عەونی وای گوت.
(عه‌لی عه‌ونی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دیارترین كه‌سایه‌تی مێژووی سه‌د ساڵه‌ی ڕابردووی كوردستان جه‌نابی (بارزانی نه‌مر)ە؛ زەحمەتە جارێكی تر ڕه‌حمی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو (بارزانی) عه‌داله‌تخواز و نه‌ترس له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌ته‌كه‌ی به خۆیه‌وه ببینێ؛ (بارزانی) توانیی به كاره‌كانی خۆی له وته و كردار بە خەڵکی بسه‌لمێنێ كه‌سێكی خاوه‌ن پرۆژه‌یه بۆ میلله‌تی كورد و، ئاماده‌یه قوربانی بدات به خۆی بۆ ڕزگاری ئه‌و میلله‌ته، چونكه (بارزانی) ته‌نیا شۆڕش بوو به سه‌ركردایه‌تی خۆی بگات به ئامانجی خۆی پێش ئه‌و شۆڕ‌شه گشت شۆڕشه‌كانی تر شكان و تووشی ڕوخان بوون به‌ڵام له شۆڕشی ئه‌یلول (بارزانی) سه‌ركردایه‌تی شۆڕشێكی كرد توانیی ئۆتۆنۆمی كه به‌رنامه‌ی بوو به‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقدا بسه‌پێنێ و بیگه‌یێنێته ئه‌نجام ئه‌مه‌ش یه‌كم جار بوو شۆڕشی كورد له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی بگاته ئه‌نجامی خۆی و شۆڕشه‌كانی تر سه‌ڕه‌رای قوربانی زۆر به‌ڵام دژمن زه‌فه‌ری پێ بردن."
(عه‌ونی عه‌ونی) گوتی: "(بارزانی نه‌مر) توانیی مرۆڤێكی نوێ دروست بكات به‌پێی ویست و داواكاریی كۆمه‌ڵگای كوردستان بۆ ئازادیخوازی و مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد ئاماده كرد و، به‌ناوكردنی هه‌زاران خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته به‌ناوی (مه‌لا مسته‌فا) یاخود (بارزانی) یان (بارزان) له خۆشه‌ویستیی بارزانیدا بوو، چونكه له‌وپه‌ڕی ساده‌ییدا ده‌ژیا بۆیه خەڵکه‌كه ئێستا هه‌ر كه‌سێك ببینی ده‌بینی بیره‌وه‌رییه‌كی لەگەڵ بارزانی نەمردا هەیە"، له ووته‌كانی كرداره‌كانی و پێشوازی و عه‌داله‌تخوازی و ئامۆژگارییه‌كان و سووربوونی له‌سه‌ر پشتگیری لە هه‌ژاره‌كان، ئه‌مه وای كردبوو خۆشه‌ویستی هه‌ژاران بێت كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خەڵکی كوردستان هه‌ژاربوونه بۆیه خۆشه‌ویستی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خەڵکی كوردستان بووه."
(عه‌لی ته‌ته‌ر) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: ئه‌مڕۆ له ساڵیادی كۆچی دوایی (بارزانی نه‌مر)دا سه‌ردانی بارزانمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یمان و سۆز نوێ بكه‌ینه‌وه و به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه كه ڕێبازێكی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ییه و ئێمه‌ی گه‌یاندووەته ئه‌م قۆناغه؛ ئه‌و ڕێبازه‌ش بووه كه كورد هه‌مووی یه‌ك بگرێت و له‌ژێر لیوای یه‌ك حزب و یه‌ك ئاڵا و به ڕابه‌رایه‌تی یه‌ك كه‌سایه‌تی كۆ ببێته‌وه كه سه‌د ساڵه به‌رده‌وامه؛ ئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌بینین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ن كه ئەمڕۆ به‌ده‌ست هاتوون به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌بینین هه‌رێمی كوردستان به قه‌یرانێك ده‌رباز ده‌بێت بۆیه وا باشه ئه‌م ڕۆژه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به خۆماندا بچینه‌وه كه باس له چاكسازی ده‌كرێت پاكسازییش بكه‌ین؛ له خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین چاكسازی له سلووك و ڕه‌فتاری خۆمان بكه‌ین ئەمڕۆ ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان بگه‌رێینه‌وه سه‌ر ئه‌و ڕێبازه ڕاسته‌قینه‌ی كه ڕێبازی دادپه‌روه‌ری، دوور له هه‌موو ئه‌و دیارده ناخۆشانه‌ی كه ئەمڕۆ باس ده‌كرێن و بۆته په‌تایه‌ك گرێدانی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ی گرتووه.
(عه‌لی ته‌ته‌ر) گوتیشی: "ده‌كرێ ئەمڕۆ پاش 37 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی (بارزانی) هه‌موومان به خۆماندا بچینه‌وه و سۆز و په‌یمان نوێ بكه‌ینه‌وه كه دادپه‌روه‌ر بین؛ خۆمان له گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و خراپه بده‌ینه پاش له‌داوی هه‌ردوو پرۆژه‌چاكسازییه‌كه‌ی (سه‌رۆك بازرانی)ـیش چ بۆ حكوومه‌ت یاخود بۆ خودی حزب ده‌كرێت هه‌موومان به خۆماندا بچینه‌وه و به‌ڵێن بده‌ین بێینه‌وه سه‌ر ئه‌و ڕێگا ڕاسته؛ مادامەکینێ خۆمان به په‌یڕه‌وانی ئه‌م ڕێبازه داده‌نێین، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ین ئه‌وا ده‌توانین و ئه‌و توانایه‌مان هه‌یه و ڕێبازه‌كه‌مان ده‌توانێت ببێته ڕێنیشانده‌ر بۆمان بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه‌دا زاڵ بین و ده‌ربازیش بین چونكه ده‌زانین (بارزانی نه‌مر) بۆ خۆشبه‌ختی و به‌ختیاری و سه‌ربه‌ستی ئه‌م گه‌له و میلله‌ته بوو تا بگه‌ینێته قۆناغی كۆتایی و كورد له‌ژێر ده‌ستی ده‌ربێت و ببێت به دەوڵەت، كه په‌نجا ساڵی تێكۆشانی بارزانی و پێشتریش تێكۆشانی شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی ئه‌مه سه‌ده‌یه‌ك و چاره‌كێكه تێده‌كۆشین تا ئه‌و میلله‌ته ڕزگاری بێت ئێستا ده‌رفه‌ته ئێمه له ده‌وری سه‌ركردایه‌تی له ده‌وری درێژه پێده‌ری ئه‌و ڕێبازه كه (سه‌رۆك بارزانی)ـیە ده‌توانین كۆ بینه‌وه و، كاتێكی زۆر باش و زێرین بۆ كورد هاتووەته پێش ڕاسته تووشی چه‌ند قه‌یرانێكی ناخۆش بووینه، له‌وانه‌ش شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و قه‌یرانی دارایی، به‌ڵام نابنه هۆی ئه‌وه‌ی ڕابوه‌ستین ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشان به‌رده‌وام بین و هه‌ول بده‌ین پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم كه جه‌نابی سه‌رۆك هه‌وڵی سه‌رخستنی ده‌دات وه‌ك مافێكی ڕه‌وای ئه‌و میلله‌ته جێبه‌جێ بكرێت تا میلله‌تی كوردیش وه‌كو هه‌موو میلله‌تانی جیهان ببێته خاوه‌ن دەوڵەت و سه‌ربه‌خۆ ببێت."
نەشوان بەرزنجی




