لە بازاڕەكانی جیهان خواست لەسەر نەوتی كوردستان زیاد دەكات

ههولێر-KDP.info- سەرەڕای ڕێگرییەكانی بەغدا و كۆسپ خستنە بەردەم فرۆشتنی نەوتی كوردستان، بەڵام خواستی وڵاتانی لەسەر كڕینی نەوتی خاوی كوردستان ڕووی لە زیادبوون كردووە.
بەرپرسێكی باڵای ژاپۆن ڕایگەیاند، كە دەستیان كردووە بە هاوردەكردنی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی و، مانگی ڕابردوو نەوتی هەرێمی كوردستانیان هاوردە كردووە.
ئەكاونتی پلاتس ئۆیڵ لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر لێدوانێكی وەزیری ئابووری و بازرگانیی ژاپۆنی بڵاو كردەوە، كە ڕایگەیاندووە ژاپۆن وەك یەكێك لە پێشكەوتووترین وڵاتانی جیهان، مانگی ڕابردوو بۆ یەكەمجار نەوتی خاوی هەرێمی كوردستانی هاوردەی وڵاتەكەی كردووە.
ئەو هەنگاوەی ژاپۆن نیشانەی متمانەیە بە هەرێمی كوردستان كه له داهاتوودا دهبێته هۆی گهشهسهندنی بواری پیشهسازی و دهوڵەمهندكردنی ژێرخانی ئابووری و جەختكردنەوەیە لەسەر برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و تۆكیۆ.




