لەم حەفتەیەدا پارەی گەنمەکە دەگاتە هەرێم و، دەدرێتە جووتیاران

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی كورد ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، وه‌زاره‌تى بازرگانىی عێراق ئاگاداری كردوونەتەوە به‌شى پارێزگاكانى هه‌رێم له پاره‌ى گه‌نم ته‌رخان كراوه و له ماوه‌ى ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا ڕه‌وانه ده‌كرێت.
(د. ئه‌شواق جاف) وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "وه‌زاره‌تى بازرگانىی عێراق ئاگاداری كردمه‌وه كه ئه‌و 50ملیار دینارە‌ى بۆ جووتیارانى عێراق ته‌رخان كراوە، به‌شى جووتیارانى پارێزگاكانى هه‌رێمیش لێ ڕه‌وانه ده‌كه‌ن و دابه‌ش دەکرێ."
له‌باره‌ى به‌شى پارێزگاكانى هه‌رێم (جاف) گوتى: "دابه‌شكردنى پاره‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت بۆ پارێزگاى هه‌ولێر ٨ملیارو693ملیۆن دینار و دهۆك ٦ملیار و 517ملیۆن دینار و سلێمانى ٦ملیار و 96ملیۆن دینار و كه‌ركووكیش ٣ملیار و 300ملیۆن دیناریان بۆ ته‌رخان كراوه.
نەشوان بەرزنجی




