بۆریی نەوتی کەرکووک تەقێندرایەوە

کەرکوک-KDP.info- بەرێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ڕایگەیاند، بۆریی نەوتی کەرکووک لە نێوان قەزای دوبز و ناحیەی سەرگەراندا تەقێندراوەتەوە.
عەمید(سەرحەد قادر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "شەوی رابردوو بوو بۆریی نەوتی کەرکووک کە دەکەوێتە نێوان قەزای دوبز و ناحیەی سەرگەران، لە ڕێگەی بۆمبێکی چێندراوەوە تەقێندراوەتەوە، بەڵام ھەر شەو کۆنترۆڵی ئاگرەکە کراوە."
بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک گوتیشی، ئێستا ھێزی ئەمنی و پێشمەرگە لەو ناوچەیەن و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی ڕووداوەکە بەردەوامە.
(سەرحەد قادر) بێئەوەی لایەنێک و گرووپێک تۆمەتبار بکات، گوتی، ئەو کارە لەلایەن تیرۆرستانەوە ئەنجام دراوە.
بڵند ئیبراھیم




