خەڵات بارزانی: ئه‌وه‌ی بارزانیی نه‌مر بۆی تێده‌كۆشا، ده‌بێ بێته دی

بارزان-KDP.info- نوێنەری سەرۆک بارزانی لە مەزاری نەمران دەڵێ، رێبازی بارزانی کۆڵنەدان و عەقیدەیە، ڕێبازێك له‌پێناو قبووڵنه‌كردنی سته‌م و تێكۆشان بۆ ڕزگاری بوو، هه‌ربۆیه ئەمڕۆ بێت یان سبەی، ده‌بێ ده‌وڵه‌تی خۆمان هه‌بێ و ھەر پێیدەگەین.
(خەڵات بارزانی) نوێنەری سەرۆک بارزنی لە مەزاری نەمران، لە ساڵیادی کۆچی دواییی رابه‌ری ڕۆحی و نه‌ته‌وه‌یی (مستەفا بارزانی)دا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە ھەر چوار پارچەی کوردستانه‌وه، چەند رۆژێکە خەڵک هه‌یه به ته‌نیا و زۆرێكیش به خێزانه‌وه بە ڕێپێوان لە رێگای مەزاری بارزانیدان، هێشتایش هاتن هه‌ربەردەوامە، هه‌ڵه‌بته لەم مانگەدا دوو یاد ھەیە، یەکێکیان وەک ئەمڕۆ كه (1/3 )یە كه ساڵیادی کۆچی دواییی بارزانییە، ئەویتریان (14/3)یه كه رۆژی لەدایکبوونی بارزانییە، گرینگه له‌م دوو بۆنه‌یه‌دا ئێمە ھەوڵ بدەین بۆ یەکریزیی میللەتی خۆمان و گەلی خۆمان، ئێمە ئێستا دەبێت ھەوڵ بدەین بۆ سەربەخۆییی هه‌رێمی كوردستان، کە ئەمە ھەمیشە ئامانجی بارزانیی نەمر بووە و بۆی تێکۆشاوە. ئەمڕۆیش سەرۆک بارزانی وه‌ك درێژەپێدەری رێبازەکەی و، پێشمەرگەیش بە خوێنی خۆی نەخشەی وڵاتی خۆی دەنەخشێنێت.''
ئاماژه به‌وه‌ی كه، بارزانی و هاوڕێبازانی تێده‌كۆشان بۆ ئەو حەقە شه‌رعییەی خودا بە گه‌لی داوە و، وه‌ك گه‌لانی دی ده‌بێ مافی هه‌بێ خاوەنی دەوڵەتی خۆمان بین، (خەڵات بارزانی) ده‌ڵێ، بارزانیی نەمر لە بارزانەوە بە پێیان چوو بۆ سلێمانی، سەرلەشکری کۆماری كوردستان بووە، لە ساڵی 1947دا سنووری چەندین دەوڵەتی بڕیوه و 11 ساڵ لە یەکێتیی سۆڤیێت ماوه‌ته‌وه، هه‌موویشی بۆ ئەوە بووه مافی میللەتێکی ستەملێکراو وەربگرێت، ئەو ئاواتەش ئەمڕۆ بێت یان سبەی ھەر جێبەجی دەکرێت.
(خه‌ڵات بارزانی) جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، رێبازی بارزانی کۆڵنەدان و عەقیدەیە، هه‌ربۆیه ئەمڕۆ بێت یان سبەی، ده‌بێ ده‌وڵه‌تی خۆمان هه‌بێ و ھەر پێیدەگەین، ده‌بێ ئێمەیش وەک ھەر میللەتێکی دنیا ئازاد بژین، خۆ ئەگەر سه‌ربه‌خۆیی بە شۆڕشە، وا شۆڕشمان نه‌پساوه‌یه و ئەگەر خوێنە تا ئەمڕۆش رووبارێک خوێنمان داوە، ئەو ئامانجانانەش پەنا بە خوا لەسەردەستی سەرۆک مەسعوود بارزانی و بە پشتیوانیی خێزانی شەھیدان و میللەتی قارەمانی گەلی کورد دێته دی.
فایزە پاڵانی




