عێراق دەبێ نەوت لە رەهن دابنێ

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، دۆخی ئابووریی عێراق رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێ، بۆیە ئەگەر بەم شێوەیە بێ و، ھەرێم نەوتی خۆی سەربەخۆ بفرۆشێت، باشترە لەوەی پشت بە بەغدا ببەستێت.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی دارایی (سەرحان سلێڤانەیی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "دۆخی ئابووریی عێراق رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێ، بۆیە گەر بەوشێوەیە بمێنێتهوه دۆخەکە زۆر مەترسیدارتر دەبێ.
ئهو ئهندامهی ئهنجوومهنی نوێنهران باوهڕی وایه كه، بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە، پێویستە عێراق قەرزێکی زۆر گەورە بکات و، نەوتی خۆیشی وەک رەھن دابنێ، بۆ ئەوەی لەو قەیرانەدا رزگاری ببێ.
(سلێڤانەیی) جهخت دهكاتەوە، باشترە بۆ ھەرێم نەوتی خۆی بە سەربەخۆ بفرۆشێت و، پشت بە بەغدا نەبەستێت، چونکە دۆخی ئابووریی عێراق خۆی خهراپە و تەنھا لە حاڵەتێک نەبێت، کە مانگانە بەگوێرەی یاسا بەشەبودجە ھەرێم رەوانە بکات، ئاخر ئەمەش لە توانای ئەواندا نییە، بۆیە باشترە ھەرێم بەوشێوەیە بەردەوام بێت لە دابینکردنی بودجەی خۆیدا.
بڵند ئیبراھیم




