دڵشاد شه‌هاب: ئێمه نازانین قادر حه‌مه‌جان وه‌كو شه‌خس ئاگادارى مه‌له‌فى نه‌وت نییه، یان وه‌كو یه‌كێتى!

ھەولێر-KDP.info- (دڵشاد شه‌هاب) راوێژكار له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵیت، ''ئێمه نازانین به‌رێزیان(قادر حه‌مه‌جان) وه‌كو شه‌خس ئاگادار نییه، یان وه‌كو یه‌كێتیى، ئه‌گه‌ر وه‌كو شه‌خس ئاگادار نییه، ئه‌وه موشكیله‌ى خۆیه‌تى له‌ناو یه‌كێتیدا''، ده‌شڵێت، ''ئه‌گه‌ر ئێستا نرخى نه‌وت له‌و ئاسته‌دا بایه كه له‌و رۆژه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى خۆى ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كرد، دڵنیام كه‌سانى وه‌كو ئه‌و كێبڕكێیان ده‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بڵێن ئێمه باڵاده‌ست بووین له بریارى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتدا.''
له‌م یه‌كدووڕۆژه‌دا، (قادر حه‌مه‌جان) كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ڕایگه‌یاندووه، گوایه یه‌كێتى ئاگادارى مه‌له‌فى نه‌وت و فرۆشتنى نه‌وت و شیرینى نه‌ت و داهاتى نه‌وت نییه. له‌وباره‌وه، (دڵشاد شه‌هاب) راوێژكار له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتى: ''به ڕاستى دووباره‌ى ئه‌م جۆره لێدوانه‌نه جێگاى سه‌رسوڕمانه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى یه‌كێتییه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن كاك (قادر)ه‌وه كه خۆى ئاماژه به‌وه ده‌كات و له لێدوانه‌كانیدا هاتووه كه پێنج كه‌س له كابینه جیا جیاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌م مه‌له‌فه‌یان له ئه‌ستۆدا بووه، له‌و پێنج به‌رپرسه‌یش هه‌میشه براده‌رانى یه‌كێتى و ره‌فیقه‌كانى كاك (قادر) له مه‌كته‌بى سیاسى و له جێگرى سكرتێر و پله جیا جیاكانى ناو یه‌كێتیدا ئه‌ندام بوون له‌و لیژنه‌ىه‌ی كه تایبه‌ت بوون به نه‌وت و گاز، هه‌ڵبه‌ته ئێستایش به پله‌ى باڵا ئه‌ندامن تێیدا؛ سه‌رۆكى حكوومه‌ت و جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و وه‌زیرى دارایى و له كادیرانى پێشكه‌وتوو له لیژنه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به‌و بواره‌دان.''
(قادر حه‌مه‌جان)یش ده‌زانێ كه، سه‌رۆك و جێگری حكوومه‌ت ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واویان داوه
ئه‌وه‌ی كه به لای ئه‌و راوێژكاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه جێگاى سه‌رسوڕمانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه‌یه كه، ''زیاتر له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌دا كاتێك كه سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا كۆ بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه پێش نزیكه‌ى مانگێك كه سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت تایبه‌ت به روونكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ى كه‌وا بۆ براده‌رانى یه‌كێتی جێگاى پرسیارن، له ئه‌نجامى هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ى كه به یه‌كه‌وه كارمان كردووه، زیاتر له ماوه‌ى سێ- چوار سه‌عات له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیى یه‌كێتیدا كه (قادر حه‌مه‌جان) خۆیشى یه‌كێك بووه له‌وانه‌ى كه ئاماده بووه، هه‌رچى پرسیارێكى كه هه‌یانبووبێ و پێشوه‌ختیش داوایشیان لێ كراوه چ پرسیارێك له‌لاى ئه‌وان روون نییه بۆئه‌وه‌ى راستییه‌كانیان بۆ روون ببێته‌وه، سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت چوونه‌ته لایان و هه‌موو پرسیاره‌كانیان وه‌ڵام داونه‌ته‌وه و داواى هه‌ر زانیارییه‌كیشیان كردبێ پێیان گه‌یشتووه.''
نرخی نه‌وت دانه‌به‌زیبا، كێبڕكێیان ده‌بوو
له سۆنگه‌ی به‌رده‌ستبوونی زانیاری و داتاكانی پێوه‌ست به نه‌وت و گازه‌وه، (دڵشاد شه‌هاب) ده‌پرسێت، ''ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له گوته‌نه‌كانى (قادر حه‌مه‌جان) ئه‌وه بێ كه، وه‌كو شه‌خس خۆبێبه‌ریكردن بێت له‌وه‌ى كه له به‌رپرسیاریه‌تێكى وا كه حزبێك له‌و ئاسته به‌رزه‌دا به‌شداریى چه‌ند ساڵه‌ى حوكمڕانى بووبێ، پێموایه بوارى ئه‌وه نه‌ماوه خه‌ڵك به‌و گوتنانه بخه‌ڵه‌تێنرێن و به‌لارێدا ببرێن، چونكه ئه‌مجۆره لێدوانانه دوورن له راسییه‌وه، ئاخر راستییه‌كان له‌لاى خه‌ڵكى كوردستانیش روونن و ده‌بێت به جورئه‌ته‌وه به‌رپرسیاریه‌تیى خۆمان به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكى كوردستان بگرینه ئه‌ستۆ، هه‌موویشمان به یه‌كه‌وه به‌شداریى به‌رێوه‌بردنى وڵات بووین و سیاسه‌تى نه‌وتیش سیاسه‌تێكى شكستخواردوو نه‌بووه.''
(دڵشاد شه‌هاب) ڕوونی كرده‌وه، ڕاستییه‌كه‌ی قه‌یرانێكى جیهانى درووست بووه و نرخى نه‌وت بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌وا نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ن، بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى كه تووشى كێشه ببن، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یشه كه، ''ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت له‌و ئاسته‌دا بایه كه له‌و رۆژه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى به هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خۆى كرد، من دڵنیام كه‌سانى وه‌كو (قادر حه‌مه‌جان) كێبڕكێیان ده‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بڵێن ئێمه به‌شدار بووین و باڵاده‌ست بووین له بریارى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتدا.''
چی دی خه‌ڵك ماندوو مه‌كه‌ن
(دڵشاد شه‌هاب) جه‌خت ده‌كاته‌وه كه: ''(قادر حه‌مه‌جان) زۆر باشتر له هه‌ر كه‌سێكى تر له هه‌ڤاڵه‌كانى خۆى كه له‌ناو حكوومه‌تدا به‌رپرسی باڵا بوون ده‌زانێ كه، پێوه‌ست به‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ى خۆى باسى ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بى سیاسیىاندا ئه‌نجام درا، پاش هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی له سه‌رۆكى حكوومه‌ت و جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت كران و هه‌موو ئه‌و وه‌ڵامانه‌یش كه ئه‌وان به ڕوونی دایانه‌وه، له راستیدا زیاتر باسكردنى ئه‌م پرسه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه، یان (قادر حه‌مه‌جان) خۆى كێشه‌یه‌كى له‌ناو خودى حزبه‌كه‌ى خۆیدا هه‌یه و، ڕه‌نگبێ بوارى ئه‌وه‌ى نه‌بێ یاخود له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵه‌كانى خۆیه‌وه زانیارى ده‌ست ناكه‌وێت، به‌ڵام خۆ ناكرێ سیسته‌مى حوكمڕانى له وڵات‌دا به‌م شێوه‌یه بێ كه، هه‌ركارێك و بڕیارێك له نه‌وت بێت یان هه‌ر بوارێكى تر بێت، باڕوونتر بڵێین كاتێك حكوومه‌ت هه‌ر كارێك یاخود بڕیارێك ده‌ربكات یه‌كه یه‌كه‌ى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسیى هه‌موو حزبه به‌شداربووه‌كانى حكوومه‌تى لێ ئاگادار بكاته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه كارى حكوومه‌ت نییه. ئه‌گه‌ر كاك (قادر)یش ئه‌و پرسیارانه‌ى هه‌ن، هه‌قه پێشوه‌خت به‌ره‌وڕووى هه‌ڤاڵه‌كانى خۆى بكاته‌وه، بۆیه زۆرتر ماندووكردنى خه‌ڵكى كوردستان به‌و جۆره لێدوانه‌نه‌وه هیچ له بار و ژیانى خه‌ڵكى كوردستان ناگۆرێت و، ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تیى ئێمه گه‌وره‌تر بێت، به‌تایبه‌تیش هى پارتى و یه‌كێتى له‌و قۆناغه‌دا.




