داعش هێرشی کردە ناوچەی تارمیە

بەغدا-KDP.info- دوێشه‌و ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێكی كرده سه‌ر باره‌گای پۆلیس له ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری به‌غدا؛ دیارە ئەو ماوەیە چەند جارێک پەلاماری ئه‌بوغرێبیشیان دابوو.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش دوێشەو هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له تارمیه كه ته‌نها 50 كیلۆمه‌تر له به‌غداوه دووره.
پێشتریش تیرۆریستانی داعش هێرشیكیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌بوغرێب و بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش ده‌ستیان به سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی سه‌ربازیدا گرت؛ له‌و هێرشه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ١٧یان لێ كوژرا، بەڵام ئاخری تیرۆریستانی داعشیان دایە دواوە.




