ئاگربەستەکەی سووریا شکا؛ رژێمەکەی ئەسەد بە بۆمبی کلۆر لە ئۆپۆزسیۆن دەدات"

هەولێر-KDP.info- وڵاتانی ئاشتیسەپێن لە سووریا لەسەر داوای فەرەنسا ئێستا لە کۆبوونەوەدان پێوەست بەو پێشێلکارییەی کە لە ئاگربەستی سووریادا کراوە.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان مارک ئیرۆڵت دەڵێ، هێرش کراوەتە ناوچەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا و، بۆ ئەم مەبەستەیش داوامان کرد کە کۆمیتەی وڵاتان بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی لە سووریا کۆ ببێتەوە.بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆیتەرز ئێستا ئەو کۆمیتەیە لە کۆبوونەوەدایە.
ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە شاندی دانوستانکەری لەلایەن عەمید ئەحەد زوعبی بەڕێوە دەبردرێ، ە دەڵێن بەرلەوەی ئاگربەستەکە دەست پێبکات وا شکستی برد.
عەمید ئەسعەد دەڵێ، سووریا و رووسیا بەردەوام بە فڕۆکە هێرش دەکەنە سەرمان و، تەنانەت ئەسەد بە بۆمبی کلۆریش لێمان دەدا.




