ده‌زگای بارزانی و رێكخراوی بانگه‌وازی جنێف وۆركشۆپێكیان ئه‌نجامدا

هەولێر-KDP.info- به‌مه‌به‌ستی هاندان و رێكخستنی ئیش و كاری رێكخراوه لۆكاڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان و پرسه‌كانی مافی مرۆڤ له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕی تێدایه، رێكخراوی بانگه‌وازی جنێف له باره‌گای ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك رێكخراوی ئه‌و بواره و به پاڵپشتی(ECHO) وۆركشۆپێك به‌ڕێوه‌چوو.
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێك له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه شه‌ڕی تێدایه، ئه‌مرۆ رێكخراوی بانگه‌وازی جنێف به‌سه‌رۆكایه‌تی (ئێلیزابێس دیكیری وارنه‌ر) سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد و له‌لایه‌ن (شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا) سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه پێشوازیی لێكرا، له دیداری نێوانیاندا تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ كارده‌كه‌ن، شاندی میوان تیشكیان خسته سه‌ر كار و چالاكیه‌كانیان كه ده‌یانه‌وێ له ئاینده‌دا له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی شه‌ڕ ئه‌نجامی بده‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و رێگه‌گرتن له به‌شداری منداڵان له‌شه‌ڕدا.
هه‌ر له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، له‌باره‌گای ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، بانگه‌وازی جنێف، روانگه، كوردس، منداڵپارێزی كوردستان، پاو، رووناهی، هاریكار و CPO) وۆركشۆپێك رێكخرا كه چه‌ندین ته‌وه‌ری له‌خۆگرتبوو، له‌وانه دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر به مه‌به‌ستی ئیشكردن له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕ تێیدا رووده‌دات و چۆنیه‌تی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌و ناوچانه‌دا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وۆركشۆپه‌كه بریتی بوو له باسكردن له‌چۆنیه‌تی راهێنانی هێزه چه‌كداره‌كان به مه‌به‌ستی ئاشنابوون به مافه‌كانی مرۆڤ و پاراستنی مافه‌كانیان، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر رێگه‌گرتن له به‌شداریكردنی منداڵان له‌گروپه چه‌كداره‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی له‌بارگرژی و ناوچه‌كانی شه‌ڕدا به‌دووربگیرێن.




