سبەینێ، خانەنشینان مووچەی تەواویان وەردەگرن

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاندووە كە ڕۆژی سێشەممە ڕێككەوتی 1/3/2016 دەست بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەكرێت.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، مووچەی خانەنشینان بەبێ هیچ کەمکردنەوەیەک دابەش دەکرێ.
ئومێد بابان




