تهقهكهرانی نزیك مهڵبهندی٣ی یهكێتی دهستگیر كران، یانهیهكیش داخرا

ھەولێر-KDP.info- ئەو كەسانەی لە مەیخانەی هۆتێل گاردینیا لە هەولێر تەقەیان كرد، كە دەكەوێتە بەرانبەر مەڵبەندی سێی (ی. ن. ك)، دەستگیر كران و مەیخانەكەش داخرا.
(نەقیب هۆگر عەزیز) گوتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی (24/25-2-2016) دەنگی چەند تەقەیەك لە بەرانبەر بارەگای مەڵبەندی سێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بیستران، بۆیە دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی پێویست، دەركەوت كە چەند كەسێك دەمەقەڵە لە نێوانیاندا دروست بووە و دواتر تەقەیان كردووە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كێشەكە لەنێو مەیخانەیەكی ناو هۆتێلی گاردینیا رووی داوە و تەقەكەرەكانیش دەستگیر كراون.
نەقیب (هۆگر) وتیشی، ئەم كێشەیە هیچ پەیوەندییەكی بە مەڵبەندی سێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە نییە و هیچ مەبەستێكی سیاسیشی لە پشتەوە نییە، هەروەها لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێریش، مەیخانەكە داخراوە.
ئومێد بابان




