٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كار لەسەر كەیسی بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لە دژی پێشمەرگە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەدات، بەردەوامن لە لێكۆڵینەوە لە بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لە دژی هێزی پێشمەرگە و، ئەو كەیسەیش فراوان دەكرێت، چونكە مەترسییەكی گەورەیە داعش ئەو چەكەی بكەوێتە دەست.

(نەجات عەلی) بەرپرسی میحوەری مەخموور، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دەبێت بەردەوام كار لەسەر كەیسی وەشاندنی كیمیاوی لەلایەن داعشەوە بكرێت، چونكە جێگای مەترسییە هێزێكی وەك داعش ئەو چەكەی بەدەستەوە بێت، گرینگیشە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەوە تێبگات كە ئەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردوویەتی، دوورخستنەوەی مەترسییەكی گەورە بووە لەسەر ناوچە و عێراق بە گشتی، چونكە ئەگەر داعش بۆی بكرێت كۆمەڵكوژیی گەورەتر لەوەی ئەنجامی داوە، ئەنجام دەدات".

(جەیمس كلاپەر)، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریكا، لە سەرەتای مانگی دوودا بە كۆنگرێسی ڕاگەیاند، داعش چەكی كیمیاوییان لە عێراق و سووریایش بەكار هێناوە.

هاوكات ئاژانسی (مۆنیتەر) ئاماژە بەوە دەكات، كاربەدەستانی كورد لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتیی ئەمەریكا، كار دەكەن بۆ ئەوەی بزانن ئایا تیرۆریستانی داعش چەكی كیماوییان لە ناوچەی شنگال دژ بە پێشمەرگە بەكار هێناوە یان نا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار