هێرشه‌كه‌ی داعش حكوومه‌ت و خه‌ڵكیشی تاساند

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت، دەبێت حکوومەتی عێراق ڕوونکردنەوە لەبارەی هێرشەکەی نزیک بەغدا بدات، کە بەهۆیەوە خه‌ڵكی زۆر ترساون.
دوێنێ داعش هێرشێکی فراوانی برده نزیک ئەبوغرێب ٤٠ کیلۆمەتر لە دووری بەغداوە، لە ئەنجامی هێرشەکەیشدا بەشێک لە ناوچەکە لەلایه‌ن داعشەوە دەستی بەسەردا گیرا، (ئەمیرە کەرەم) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دەبێت حکوومەت و وەزارەتی بەرگریی عێراق لەو بارەوە ڕوونکردنەوە بدەن، چونكە هێرشەکە تەواو نزیک بووە لە شاری بەغدا و خەڵک تووشی دڵەڕاوکێی بوون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی نوێنه‌ران هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، چونكه باسیش کراوە کە شانەی نووستوی داعش لە ناوچەکەدا هەبووە و، ئه‌و شانە نووستووانه پێشتریش هێرشیان بردووه‌ته سەر ناوچەگه‌لێك، خه‌ڵكه‌كه هێنده‌ی دیكه ترسی لێ نیشتووه.
(کەرەم) گوتیشی، هه‌ڵبه‌ته پاش هێرشەکەی داعشان، هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبییش بەرەو ئەبوغرێب جووڵەیان پێکراوە، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، ناکرێ سوپای عێراق ئەوەندە کەمتەرخەم بێت داعش بەو شێوەیە مەترسی لەسەر بەغدا دروست بکات.
كارزان هه‌ورامی




