٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاسایشی هەولێر: تەقە لە مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر نەکراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێ کە تەقە لە مەڵبەندی ٣ی یەکێتیی لە هەولێر نەکراوە و، لە روونکردنەوەیەکیشدا وردەکاری راگەیاند.

لەدەسپێکی روونکردنەوەکەی ئاسایشی هەولێر هاتووە: "رەوشی ئەمنی پایتەخت سەقامگیرە و دەزگا ئەمنییەكان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و بە ئەركی پیشەیی خۆیان هەڵدەستن بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاونیشتمانیان".

مەڵبەندی ٣ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر روونکردنەوەیان دابوو کە "شەوانی 22 و 25ی ئەم مانگە تەقە لە بارەگاكەمان كراوە"، بەڵام ئاسایشی هەولێر دەڵێ،" لە هەر دوو رووداوەكەدا هیچ تەقەیەك لە بارەگای مەڵبەندی 3ی یەكێتی نیشتمانی نەكراوە، بەڵكو لە شەوی 22-2-2016 دوو كەس بەناوی (ل.م.ن) و (ا. ف.ن) لە ئەنجامی دروستبوونی كێشە لەگەڵ یەكدی، لەپێش هۆتێل گاردینا تەقەیان لە هۆتێلەكە كردووە، تەقەكەرەكانیش لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیركراون" .

ئاسایش وردەکاری دیکەی راگەیاند‌"لە رووداوی دووەم لە 25-2-2016 دا كەسێك بە ناوی (ح .م) لەپێش هەمان هۆتێل بە سەرخۆشی تەقەی كردووە، كە دەكەوێتە نزیك مەڵبەندی 3ـوە.لە هەردوو رووداوەكەدا پاسەوانەكانی مەڵبەندی یەكێتی، كە گوێیان لە دەنگی تەقەكان بووە، تەقەیەكی زۆری هەواییان كردووە".

ئاسایشی هەولێر زانیاری دا کە، وێنەی هەردوو رووداوەكەیان لایەو رێوشوێنی یاساییان گرتووەتەبەر بۆ دەستگیر كردنی تاوانباران و دووبارە نەبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوانە.

هەواڵی پەیوەندیدار