٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٣٠ پۆلیس و سەربازی عێراق کوژران

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بە گوێرەی چەند بەرپرسێکی عێراق کە بۆ بی‌بی‌سی دواون چەکدارانی داعش ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی ئەبووغرێب لەو لای بەغداوە و، 30 سەرباز و پۆلیسیان کوشتووە.

 

 

سەرچاوەکانی بی‌بی‌سی ڕاشیانگەیاندووە کە: "لە هێرشەکەی ئەمڕۆی چەکدارانی داعشدا، لە سەربازگەیەکی عێراق لە ناوچەی ئەبووغرێبدا 30 سەرباز و پۆلیس کوژران."

بە گوێرەی سەرچاوەکان داعش بە تەقاندنەوەی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو دەستی کردووە بە هێرش و دوایی شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕووی دا."

هاوکات ئاژانسی ئەسۆشەیتدپرێس لە زاری سەعد حەربی، فەرماندەی هەڵمەتە سەربازییەکان لە ڕۆژئاوای بەغداوە ڕایگەیاند: "دۆخی ناوچەکە بەرزەفت کراوە و هێزە ئەمنییەکان هاتوچۆیان لە ناوچەکە قەدەغە کردووە."

 ڕۆژی هەینیی ڕابردووەوە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەڵمەتی سەربازیی فراوانیان دەست پێکردووە بۆ گرتنەوەی شارۆچکەی فەللوجە لە ڕۆژئاوای عێراق، کە لە سەرەتای ساڵی 2014 لە بندەستی چەکدارانی داعشدایە و نزیکەی 40 کم لە پایتەختی عێراقەوە دوورە.

دیارە شارۆچکەی ئەبووغرێب کە ناوچەیەکی سەر بە بەغدایە و سوننەنشینە لە سەرەتای سەرهەڵدانی داعشەوە لە عێراق تا ئێستا ئامانجێکی سەرەکیی گرووپەکە بووە بۆ گەیشتن بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و بەردەوام هێرشی چەکداری و خۆکوژیی لێ دەکرێ.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار