فەرماندەیەكی پێشمەرگە: داعش بۆمبی ژەهراوی دەھاوێژیتە سەنگەرەكان

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی ھێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، چەكدارانی داعش داعش بۆمبی ژەهراوی دەھاوێژنە سەنگەرەكان، بەڵام پێشمەرگە ورەی بەرزە و تازە داعش بستێك خاكی كوردستانی پێ داگیر ناکرێتەوە.
لە لێدوانێكیدا بۆ (كوردستان24) سەربەست لەزگین، نوێنەری سەرۆکی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی پێشمەرگە لە سنووری شنگال ڕایگەیاند: "چەكدارانی داعش ھەندێك بۆمب دەھاوێژنە سەنگەرەكانی پێشمەرگە، گازی ژەھراوییان تێدایە".
سەربەست لەزگین گوتیشی: "ورەی پێشمەرگە بەرزە بە ئۆپەراسیۆن و سەركەوتنەكانی دوو ساڵی ڕابردوو، داعش گەیشتووەتە ئەو بڕوایە ئەو ڕۆژە چوو كە بتوانن خاكی ھەرێمی كوردستان كۆنتڕۆڵ بكات."
ھەر لە بارەی ورەی پێشمەرگە لەو سنوورە قاسم شەشۆ، فەرماندەی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە لە شنگال گوتی: "ئەو كاتەی ھێزێكی زۆری پێشمەرگە بە سەرپەرشتی جەنابی سەرۆك ھاتە شنگال بڕیار نەبوو ئەگەرنا ئەو كات دەمانتوانی تا تەلەعفەر داعش ڕاوبنێین."
بە گوتەی فەرماندەكانی پێشمەرگە 25ی ئەم مانگە چەكدارانی داعش لە ڕێگە بۆمبەوە گازی ژەهراوییان لە سنووری شارۆچكەی شنگال دژ بە ھێزی پێشمەرگە بەكار ھێناوە؛ بە گوتەی سەرچاوە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا پێشتریش لە چەند میحوەرێكی دیكەدا داعش چەكی كیمیایی و قەدەغەكراوی بەكار ھێناوە.




