"دهۆك بڕیاری دا.. تا ٢٤ سەعاتی دی، کەلەوپەل و کرێی خانوو هەرزان دەبێ"

دهۆك -KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك دەڵێ، بڕیار درا به هەرزانکردنی كه‌لوپه‌ل و كرێی خانوو و خەرجی چارەسەر و دەرمان و سووته‌مه‌نی و کرێی هاتوچۆ.
(فه‌هیم عه‌بدوڵا حه‌مۆ) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند: "لەو دوو حەفتەدا چەند جارێک کۆ بووینەوە و، ئه‌نجوومه‌ن و ئیداره‌ی پارێزگا پرسمان بە خەڵكانی پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ند كرد و، سه‌ره‌نجام ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕابردوو، گشت لایه‌نه به‌رپرسیاره‌كانی پارێزگای دهۆك كۆ بووینه‌وه و ڕێك كه‌وتین له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه چه‌ندین بواری له‌خۆ گرتووه و، پاشانیش ڕه‌وانه ئه‌نجوومه‌ن كرا تا بڕیاری لێ بدرێت."
(فه‌هیم عه‌بدوڵا) گوتیشی: "ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌ن بڕیاره‌كان ده‌نگی له‌سه‌ر درا و له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك كه‌وتین كه كرێی وارخان (شوقه) و خانوو، به ڕێژه‌ی 25% كه‌م بكرێته‌وه و پێشانگا و شوێنه بازرگانییه‌كان كه دووكانه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت كرێیه‌كه‌ی بۆ له سه‌دا 30 كه‌م ده‌كرێته‌وه چونكه ئه‌مه كارن دەکاتە سەر نرخی كه‌لوپه‌ل؛ له سیكته‌ری ته‌ندروستیشدا دكتۆری ڕاوێژكار كه به‌های پلیته‌كانیان 25هه‌زار دینار بوو، ده‌كرێته 20هه‌زار و پزیشكی تایبه‌تمه‌ندیش له 20هه‌زاره‌وه بۆ 15هه‌زار و پزیشكی شاره‌زاش له 15 هه‌زاره‌وه كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ 10 هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها نوژداری ددانانیش به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه خۆیان له ڕێگه‌ی سه‌ندیكای خۆیان ده‌ستپێشخه‌ر بوون و له‌گه‌ڵ بواره‌كانی تری كه‌رتی ته‌ندروستی وه‌كو تیشك و سۆنه‌ر و ده‌رمان و تاقیگه هه‌موویان هه‌ر یه‌كه و به ڕێژه‌یه‌كی گونجاو كه هاووڵاتی لێی سوودمه‌ند بێت هەقدەستی خۆیان هەرزان کردووە و كاری بۆ كراوه و ژماره‌یه‌ك بڕیارن ده‌رده‌چێت."
گوتیشی : "بابه‌تی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك تاپۆ و وارخان و خانوو ده‌بێت ئه‌وانیش سه‌دا25 تا 30 كه‌متر نه‌بێت نرخه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه بۆ ئه‌م لایه‌نه‌ش هه‌ندێك بڕیارمان داوه بۆ نموونه بۆ هێله‌كانی ده‌ره‌وه ڕێژه‌ی سەدا15ی لێ كه‌م بكرێته‌وه و ئه‌وانه‌شی ناوخۆن كه به پاس كار ده‌كه‌ن له 500دینار زیاتر نه‌بێت بۆ ده‌ورووبه‌ر و قه‌زا و ناحییه و گونده‌كانیش هه‌ر یه‌كه و ڕێژه‌یه‌كی گونجاو كه‌م كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له بواری سووته‌مه‌نیش غاز و به‌نزین و گازوایلیش بڕیاریان بۆ دراوه كه‌م بكرێنه‌وه و مۆلیده‌كانیش له ئێواره ده‌كه‌ونه كار تا دره‌نگانی شه‌و."
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك ڕوونیشی كرده‌وه: "بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان خه‌ریكن ئاماده‌ی بكه‌ن و تا 24 سەعاتی دی بڕیار ده‌ردەچێت؛ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك پێك هاتووه و به‌رده‌وام هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆ ده‌بنه‌وه و بۆ قۆناغی داهاتووش ڕه‌نگه بێینه خوارتر بۆ هه‌ندێك ورده‌كاری تر وه‌كو نرخی خواردنگه و گۆڕه‌پان و خۆراك بۆیه هه‌ر كه‌سێك مل نەداتە ئه‌و بڕیارانه، پشت بە دادگا دەبەسین و، لێیان دەپێچینەوە."
نەشوان بەرزنجی




