به‌هۆى باره‌گاكانى په‌كه‌كه‌وه، زیاتر له 2 ملیار دینار زیانیان به‌ر كه‌وتووه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك ده‌ڵێت، زیاتر له بیست ساڵه هاووڵاتیانى ده‌ڤه‌ره سنوورییه‌كانى پارێزگای دهۆك به هۆی بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌وە نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گوند و ماڵ و موڵكی خۆیان و، به‌هۆى باره‌گاكانى په‌كه‌كه‌یشه‌وه، زیاتر له 2 ملیار دینار زیانیان به‌ر كه‌وتووه.
(ڕزگار سدقی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان سێ لیژنه‌ی پێك‌هێناوه بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌و زیانانه‌ی به‌ر گونده‌كان كه‌وتوون، به‌تایبه‌تی گونده سنوورییه‌كان كه به‌هۆی تۆپبارانكردنیانه‌وه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه به بیانووی بوونی باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان."
(سدقی) ئه‌وه‌یشی روون كرده‌وه كه، زیاتر له 22 ساڵه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه وه‌كوو پێویست خزمه‌تگوزاریی بگه‌یه‌نێته ئه‌و ناوچانه‌ى كه به‌هۆی بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه و رێگرییان له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه، هه‌روه‌ها له حكوومه‌تی هه‌رێمیش بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان كه ژماره‌یان زیاتره له 190 گوند.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون ده‌شڵێت، له ساڵی 2015ـه‌وه زیاتر له 70 گوند به‌هۆی بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه به سه‌ختی بۆردومان كراون و زیانێكی زۆریش به به‌روبووم و خه‌ڵكه‌كه‌ى گه‌یشتووه، كه ده‌گاته زیاتر له 2 ملیار دینار، لیژنه‌كه‌شمان راپۆرتی سه‌باره‌ت به زیانه‌كان ئاماده كردووه و گه‌یاندوومانه‌ته لایه‌نی په‌یوه‌ندار و به‌رده‌وامیشین له به‌دواداچوون بۆ ئه‌م كێشه‌یه.
حه‌كیم حكمت




