هه‌ڵبژێرانی پەرلەمانتارانی ئێران له نێوان ڕیفۆرمخوازان و موحافیزكاراندا

هه‌ولێر-KDP.info- خەڵکی ئێران، پێرێ ئەندامانی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی ئێرانیان هەڵبژارد؛ جا پرسیاری هه‌رە گرینگ ئه‌وه‌یه كه ئایا ڕیفۆرمخوازه‌كان ده‌توانن جارێكی دیكه بێنه‌وه ناو گۆڕه‌پانی ململانێی سیاسی و ده‌رفه‌تی هه‌ناسه‌یه‌كی جیاواز ده‌درێت؟
هه‌ڵبژاردنه‌كە چۆن به‌ڕیوه چوو؟
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 55ملیۆن کەس مافی ده‌نگدانیان هەبوو و 4هه‌زار844 كه‌سیش بۆ 290 كورسییەکەی په‌رله‌مان خۆیان كاندید كردبوو؛ بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانیش 161 كه‌س خۆیان كاندید كردووه بۆ 88 كورسی.
به‌پێی ده‌ستوور بێت ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی ئێران، ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژاردن و لابردن و چاودێریكردنی ڕابه‌ری هه‌یه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م بڕگه‌یه ته‌نیا بابه‌تێكی تیۆرییه‌وه و ناچێته بواری جێبەجێكردن و گفتوگۆكردنه‌وه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌گه‌رچی كێبڕكێیه‌كی توند له نێوان موحافیزكاران و ڕیفۆرمخوازان هه‌بوو، به‌ڵام كۆی جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌بازی له به‌رده‌ستی موحافیزكاراندا بوو؛ کەوابێ زەحمەتە ئەم هه‌ڵبژاردنه گۆڕانكارییه‌كی نه‌وعی و جه‌وهه‌ری بکات له سیسته‌می سیاسی‌دا کە شێوازی به‌شداری له بڕیاری سیاسی و ڕوئیای سیسته‌می سیاسی له‌و وڵاته‌دا بگۆڕێت، چونكه تائێستاش زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه په‌رله‌مان هێزێكی چالاك و به‌ده‌سه‌ڵات نییه و له زۆربه‌ی بابه‌ته هه‌ستیار و گرینگه‌كاندا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان، بۆیه په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش وه‌كو زۆربه‌ی په‌رله‌مانانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستگایه‌كی چالاك و به‌هێز نییه و ته‌نیا وه‌كو كارێكی شكڵی ده‌بیندرێت.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌م وڵاته‌دا ئه‌گه‌رچی كێبڕكێ و ململانێی ناوخۆیی تیایدا ده‌بیندرێت، به‌ڵام بیركردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌كان هه‌میشه سنووردار كراون و كه‌متر ده‌رفه‌ت بۆ كێبڕكێیه ناوخۆییه‌كان فراوان كراوه، به جۆرێك به به‌رده‌وامی سه‌ركرده و چالاكانی ڕیفۆرمخوازان له به‌رده‌م مه‌ترسی و ته‌گژه‌ی سیاسیدان.
بەپێی ئاماری نافەرمی، زیاتر له 6ملیۆن كه‌س لە خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوە دەژین. كه زۆربەیان لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامین. به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌گه‌رچی ئێرانییه‌كی زۆر تیایدا هه‌یه، به‌ڵام ده‌رفه‌تی به‌شداریكردن و ده‌نگدان و کێبڕکێ له ده‌ره‌وه زۆر سنوورداره.
بیركردنه‌وه‌یه‌كی دروست هه‌یه كه ئه‌ویش پێی وایه كه پشتگیری و پشتیوانیكردنی ڕەوتی ڕیفۆرم، ئه‌گه‌رێكی به‌هێزی گه‌شه‌ی دیموكراسی و ده‌ركه‌وتنێكی هه‌ناسه‌یه‌كی نوێ هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی قورسه باوه‌ڕ بکەین كه ده‌رفه‌ت به بوونێكی هه‌قیقیی ڕیفۆرمخوازان بدرێت.
ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌مان له بەر‌چاودا بێت كه ستوونه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران نایانه‌وێت مه‌سه‌له‌ی میراتگرایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی ئایینیی و سیاسی له ئێران‌دا جێ بگرێت، ئه‌مه ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵێك تێبینی له سه‌ری هه‌یه، به‌ڵام هه‌نگاوێكی باش ده‌بیندرێت، ئه‌گه‌رچی گومانی تێدا نییه ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌گه‌ری ئایینن. هه‌ر بۆیه‌شه موحافیزكاره‌كان، پشتیوانیی سه‌ره‌كی و به‌رگریكاری توندن له مانه‌وه‌ی نیزامی كۆماره‌كه له‌ژێر چه‌تری پره‌نسیپه ئیسلامییه‌كاندا. به پێچه‌وانه‌وه ڕیفۆرمخوازه‌كان لارییان نییه له ئیسلامەتیی نیزام وه‌ك جه‌وهه‌ری شۆڕشە ئیسلامییەکەی ئێران و هیچ جۆره جیاوازییه‌ك له مانه‌وه‌ی نیزامی ئیسلامی‌دا نابیندرێت له نێوانیاندا، جگه له هه‌ندێ هێزی خاوه‌ن تێڕوانینی چه‌پ نه‌بێت كه به پێچه‌وانه بیر ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به گشتی ڕیفۆرمخوازه‌كان داوای كرانه‌وه ده‌كه‌ن به ڕووی خۆرئاوا و، هه‌روه‌ها داوای به‌رفراوانكردنی پانتایی ئازادییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بیناكردنی سیاسه‌تێكی نیشتمانین بۆ وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی ئێران پێش هه‌موو شتێك بێت. هه‌رچی تێڕوانینی میانڕه‌وه‌كانیشه بۆ كۆماری ئیسلامیی دیسان پشتگیری له ئیسلامه‌تیی نیزامه‌كه ده‌كه‌ن به‌ڵام له بۆچوون و تێڕوانیندا زیاتر مه‌یلیان به لای ڕیفۆرمخوازه‌كاندایه و پشتگیری بوونی گۆڕانكاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هاكانی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌گه‌رایی ده‌كه‌ن.
تائێستایش به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی ڕیفۆرمخوازان له زینداندان و كه‌مترین ماف و داخوازییان جێبه‌جێ كراوه، به جۆرێك له‌ژێر هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیدا چاودێری ده‌كرێن و كه‌متر ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردن و به‌رفراونبوونیان پێ ده‌درێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كه به به‌شدارییه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو كۆتایی هات، به جۆرێك ڕێژه‌ی به‌شداری له سه‌رەتاوه زۆر كه‌م بوو، دواتر گۆڕا و 5 جار هه‌ڵبژاردنه‌كه درێژ کرایەوە؛ خۆی بڕیار بوو كاتژمێر 6ـی ئێواره كۆتایی پێ بێت لە دوای پێنج جار درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران لە سه‌عات 11 و 45 خولەکی شەو بەکاتی تارانی پایتەختی ئێران کۆتایهاتنی پرۆسەکە ڕاگەیێندرا. ده‌رگاكانی هه‌ڵبژاردن كراوه بوو، به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كانیش نزیكه‌ی 50% هاووڵاتیانی ئێران به كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه به‌شدار بوون، ئه‌مه به‌شدارییه‌كی كه‌مه چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ به‌شداری خه‌ڵك زۆر زیاتر بوون.
بۆیه زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نابێته هۆی كراوه‌یی و گه‌شه‌ی دیموكراسی و به‌شدارییه‌كی كارایی ڕیفۆرمخوازان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا.
ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تی ئێران ده‌رفه‌تی نه‌دا كه به‌شدارییه‌كی كارای چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له خودی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌شه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیچ گرینگییه‌كی به به‌های ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌دا، هه‌ر بۆیه‌شه هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كی جیددی و ڕوون له گۆڕینی سیاسیه‌تی ئێران‌دا نابیندرێت، زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه سیاسه‌تی ئێران قابیلی گۆڕان نییه و ده‌رئه‌نجامه‌كانیش ناتوانێت بیگۆڕێت و په‌رله‌مانیش ناتوانێت ڕۆڵێكی گرینگ و هه‌ستیار ببینێت و ته‌نیا وه‌كو پرۆسه‌یه‌كی ڕووكه‌ش ده‌مێنێته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كان لای مه‌ركه‌زی شیعه یه‌كلا ده‌بنه‌وه.
كورد له ڕۆژهه‌ڵاتدا چ ڕۆڵێكی بینی؟
تائێستا هێزێكی سیاسیی كوردستانی له ڕۆژهه‌ڵاتدا به فه‌رمی بوونی نییه، كه بتوانێت به ئاشكرا به‌شدار بێت له كێبڕكێ و ململانێیه سیاسییه‌كاندا، بۆیه‌شه خۆكاندیدیكردنی كورده‌كان وه‌كو تاك بووه، ئه‌م جاره هه‌وڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانەتێكی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا درا، ئه‌گه‌رچی هه‌نگاوه‌كه زۆر سه‌ره‌تاییه و داموده‌ستگه جیاجیاكانی موخابه‌رات ده‌ست تێوه‌ردانی تێدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستوور و یاساییه‌كان ده‌ر‌فەت به بوونی حزبی سیاسیی كوردستانی بدرێت. ئه‌گه‌رچی ئێران ده‌رفه‌ت به هەناسه‌یەكی نوێ له ڕۆژهەڵا‌تدا نادات، هه‌میشه پرۆسه‌ی سه‌ركوتكردن و له‌سێداره‌دان به میكانیزمی جیاجیا بوونی هه‌یه و به‌رده‌وامه.
لە کۆی 290 کورسی پەرلەمان تەنها 29 کورسی بۆ پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەرخان کراوە، ئەوەش جگە لەوەی بەشێک لە کاندیدە کوردەکان لەلایەن ئەنجوومەنی چاودێری دەستوورەوە دوور دەخرانەوە.
ئه‌وه‌ی جێگای تێبینیكردن و قسه بوو نه‌چوونی هیچ كه‌مپینێك له كوردستانی باشووره‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر كه‌مپین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانی باكوور پێك هاتبوو و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر چڕ به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شداری ئه‌م كه‌مپینەیان كرد و پشتگیری و هاوكاریی حزب و كاندیدیان له كوردستانی باكووردا ده‌كرد. بۆیه ئه‌وه‌ی جێگای پرسیار و تێڕامانه به‌شداری‌نه‌كردنی كه‌مپینی پێشووی كوردستانی باشووره كه چوونه كوردستانی باكوور به هه‌مان نه‌فه‌س و شێوه به‌شدارنه‌بوون له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا.
گومانی تێدا نییه ئێران وڵاتێكی به‌هێز و كاریگه‌ره له ناوچه‌كه‌دا، كه ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆی هه‌یه، به‌ڵام كرانه‌وه‌ی زیاتر و ده‌رفه‌تڕه‌خساندن بۆ حزبه كوردستانییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیش پێویستییه‌كی گرینگ و هه‌نووكه‌ییه، ده‌بێت به شێوه‌ی ئاشتیانه و مه‌ده‌نیاینه و به‌پێی ده‌ستوور ماف بۆ نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌به جیاجیاكان به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و یه‌كسان فه‌راهه‌م بكرێت، به جۆرێك كورد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ده‌رفه‌تی زیاتری له بواری سیاسی و مافه مه‌ده‌نییه‌كان پێ بدرێت و به‌شدارییه‌كی كارا و ڕاسته‌قینه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرۆسه‌ی سیاسی لەو وڵاته‌دا پێ بدرێت.
خوێندنه‌وه: جه‌بار قادر




