مه‌سروور بارزانی: پێویسته جیهان ددان به جیاوازییه‌كانی عێراق‌دا بنێ، یان چاوه‌ڕوانی 100 ساڵی دیكه‌ی شكست بكات

هەولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له پێشوازی باڵیۆز (پاتریك سیمۆنێ) سه‌رۆكی نوێی نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق رایگەیاند کە، پێویسته جیهان ددان به جیاوازییه‌كانی عێراق‌دا بنێ، یا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی 100 ساڵی دیكه‌ی شكست بكات.
ئه‌مڕۆ 27/2/2016 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له پێشوازی باڵیۆز (پاتریك سیمۆنێ) سه‌رۆكی نوێی نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق و شاندی یاوه‌ری رایگەیاند، پێویسته جیهان ددان به جیاوازییه‌كانی عێراق‌دا بنێ، یا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی 100 ساڵی دیكه‌ی شكست بكات..هەروەها رایشگەیاند کە، كاتی هاتووه بڕیارێكی بوێرانه بدرێ و بیر له رێگه‌چاره و بژارده‌ی دیكه بكرێته‌وه.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی (پاتریك گه‌ینس) سه‌رۆكی نووسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تیشك خرایه سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنی ئاسایش و سیاسی له ناوچه‌كه به گشتی و جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش و ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ی روو‌به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، له‌وباره‌وه (مه‌سروور بارزانی) رایگه‌یاند، ئێمه بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه و قه‌یرانه‌كان پێویستیمان به یارمه‌تی و هاوكاری به په‌له هه‌یه، له‌مڕووه‌وه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وه‌ك به‌شێكی گرینگی هاوپه‌یمانیی جیهانی دژ به شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌توانی رۆڵێكی كارا بگێرێ.
هه‌ر له دیداره‌كه گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا، له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به جێبه‌جێنه‌كردنی پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غدا و سه‌رنه‌كه‌وتنی سیستمی سیاسی له عێراق و ئه‌و كێشانه دا، كه له ئه‌نجامیدا كه‌وتوونه‌ته‌وه و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی له هه‌رێمی كوردستان به مافێكی سرووشتی وه‌سفی كرد و رایگه‌یاند، كاتی هاتووه ئێمه ئه‌و مافه سرووشتییه پیاده بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكه‌ین، كه گه‌له‌كه‌مان ده‌یخوازێ. هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌وه جه‌ختی له گرینگیی یه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستان كردووه و رایگه‌یاند، یه‌كڕیزی كلیلی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌یه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر هۆكاره‌كانی قه‌یرانی دارایی و، پێداویستییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان، كه وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.




