سبەینێ فراکسیۆنی زەرد بۆ چاکسازی و جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی سەرکردایەتیی پارتی کۆ دەبێتەوە

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێ، سبەینێ وەک فراکسیۆنی زەرد بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی چاکسازی (سەرۆک بارزانی) و ڕاسپاردەکانی سەرکردایەتیی پارتی کۆ دەبینەوە.
(ئومێد خۆشناو)، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كۆ ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر؛ یه‌كه‌میان: حه‌فته‌ی ڕابرد كۆبوونه‌وه‌مان كرد كه ئاماده‌كاری فراكسیۆنی زه‌رده بۆ پشتگیری و پشتیوانی له پرۆژه چاكسازییەکەی جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی) كه ئاماده‌كاری كراوه و لیژنه‌یه‌ك له نێو فراكسیۆن دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل ئاماده بكرێت ده‌رباره‌ی چه‌ند پێشنیار و سه‌رنج و تێبینییه‌ك له‌سه‌ر پرۆژه‌ی چاكسازی، هه‌م له ته‌وه‌ری حزب هه‌میش له ته‌وه‌ری حكوومه‌ت، بۆیه ڕاپۆرته‌كه سبه‌ی هەڵدەسەنگێندرێت و دواجار ده‌بێته ڕاپۆرتی ته‌واوی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان و پێشكه‌ش به جه‌نابی سه‌رۆك ده‌كرێت."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد ڕاشیگه‌یاند: "ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌مان تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاسپارده و سه‌رنجانه‌ی كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه به سه‌رپه‌رشتیی جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی) ئه‌نجام درا بۆ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی زه‌رد."
نه‌شوان به‌رزنجی




