زێرەڤانی هەواڵێکی ئێن.ئاڕ.تی و ڕادیۆ نەوا بەدرۆ دەخاتەوە

هەولێر-KDP.info- ڕاگەیاندنی زێرەڤانی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئێن.ئاڕ.تی و ڕادیۆ نەوای بەدرۆ خستەوە و ڕایدەگەیێنێ کە لەو پێشمەرگانەی ئەمڕۆ کە بە ڕووداوی هاتوچۆ شەهید بوونە، هیچیان برای یەکتر نەبوونە.
دەقی راگەیاندراوەکە:
ئەم دەمەونیوه‌ڕۆیە، ڕێككه‌وتی 27/2/2016 چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی فه‌رمانده‌ییمان، له سوپای 5ی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، له كاتی ڕۆیشتن بەرەو سه‌نگه‌ره‌كانی میحوه‌ری خازر بۆ بەرگری له خاكی پیرۆزی كوردستان، له دووڕێانەکەی كه‌ویلاندا، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ پ ده‌بن و به داخه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و شه‌هید ده‌بن.
له ماڵپه‌ڕی فه‌ڕمی NRT و هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر دووی دوانیوه‌ڕۆی ڕادیۆ نه‌وادا، هه‌واڵه‌كه‌یان وا بڵاو كردەوە گوایە ئه‌و پێشمه‌رگانه سێانیان برای یه‌كترن؛ ئێمه وه‌ك ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، ڕایده‌گه‌یێنین كه ئه‌و پێشه‌رگه ئه‌زیزانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا، هیچ کامێکیان برای یه‌كتر نین. له دوای بڕیاری جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم، وه‌ك فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی پابه‌ند بووین به‌و بڕیاره‌ی كه دوو برا به هیچ شێوازێك نابرێنه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه، به داخه‌وه له‌و دوو ده‌زگایه وا بڵاو كراوه‌ته‌وه، 'وێڕای بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێم، ئێستاش دوو برا پێكه‌وه ده‌برێنه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه'!
ئێمه داواكارین له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یه‌ندن، بۆ ئه‌وه‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانیان نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه، هه‌ر هه‌واڵێكیان په‌یوه‌ندی به فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه هه‌یه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه، ده‌توانن په‌یوه‌ندییەک به ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌ییەکەمانه‌وه بكه‌ن كه ئه‌وه‌ش به‌شێكه له ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌وانی.
ناوی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئه‌مڕۆ به كاره‌ساتی هاتوچۆ شەهید بوونە:
1. (ئیسماعیل كه‌ریم نه‌بی) به‌تالیۆنی 2ـی هێزی 1ـی سوپای 5
2. (سه‌باح محه‌مه‌د خالید) به‌تالیۆنی 2ـی هێزی 1ـی سوپای 5
3. (سه‌ربه‌ست عه‌بدۆ عه‌بدول) به‌تالیۆنی 2ـی هێزی 1ـی سوپای 5
4. (ئیسماعیل خالید مه‌جید) به‌تالیۆنی 1ـی هێزی 1ـی سوپای 5
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
27/2/2016




