هه‌وڵێكى ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆریى نه‌وتى هه‌رێم پووچه‌ڵ كرایه‌وه

توركیا-KDP.info- بەگوێرەی زانیاریی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکاتی تورکیا، هه‌وڵێكى ته‌قاندنه‌وه‌ى هێڵى نه‌وتیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا پووچه‌ڵ كرایه‌وه.
وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى توركیا رایگەیاند، هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ى هه‌زه‌خى سه‌ر به شێرناخ توانیویانه بۆمبێك له ژێر بۆرى نه‌وتى هه‌رێم و جه‌یهان پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه رۆژانى 17 تا 25ى مانگى شوبات دووجار ئه‌و هێڵه نه‌وتییه له ناوچه‌ى هه‌زه‌خى شێرناخ ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ، سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی راگه‌یاند، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، تا دوو هه‌فته‌ی دیكه ده‌ستپێناكاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه، ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان، رۆژانه 14 ملیۆن دۆلاره.
له 17ی ئه‌م مانگه‌وه، به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت راگیراوه.
رۆژانه 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكیشه‌وه، له رێگای ئه‌و بۆرییه نه‌وته‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌كرێت.




