نه‌شنال ئینترست: ساڵی 2016 ساڵی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له عێراق ده‌بێت؟

هه‌ولێر-KDP.info- ماڵپه‌ڕی نه‌شنال ئینترست ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و جیابوونه‌وه له عێراق راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: (سه‌رۆك بارزانی) به ئاشكرا رایگه‌یاندووه كه كاتی ریفراندۆم بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی هه‌رێم هاتووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا گوتوویه‌تی ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه له هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به په‌له راده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵكو پیشاندانی ویستی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه بۆ چاره‌نووسی خۆیان له عێراقدا.
ماڵپه‌ڕی نه‌شنال ئینترست، باس له‌وه ده‌كات كه (سه‌رۆك بارزانی) له ساڵی دووهه‌زار و چوارده داوای سازكردنی ریفراندۆمی كردووه و بڕیار بوو په‌رله‌مان واده‌یه‌ك بۆ ریفراندۆم ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام شه‌ڕی داعش ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی دواخست.
نه‌شنال ئینترست ده‌ڵێ: شه‌ڕی داعش باشتر له هه‌ر ریفراندۆمێك وێنه‌ی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆی پیشانی هه‌موو لایه‌نێك دا و، هه‌رێم به بێ به‌غدا و به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه ده‌برد.
نه‌شنال ئینترست باس له چه‌ند نمونه‌یه‌كی ریفراندۆم ده‌كات له جیهان وه‌ك كه‌ته‌لۆنیا و كیوبیك و سكۆتله‌ندا كه له‌و نموونانه به‌هۆی ئاستی دیموكراسییان، ئه‌و ریفراندۆمه‌یان قه‌بووڵ كردووه و وڵاتانی بیانیش رێگرییان لێ نه‌كرد كه سه‌ربه‌خۆ بن یان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند بمێننه‌وه. هه‌روه‌ها نموونه‌ی كۆسۆڤایش ده‌هێنێته‌وه كه له ساڵی نه‌وه‌دویه‌ك زیاتر له یه‌ك ملیۆن خه‌ڵكی كۆسۆڤا ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه له یوگۆسلاڤیا دا. دواتریش له ساڵی دووهه‌زار و هه‌شت سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرت و، هه‌رچه‌ند ته‌واوی وڵاتانی جیهان ددانیان پێدا نه‌نا، به‌ڵام سه‌دودوازده وڵات ددانیان پێدا نا به ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپایشه‌وه.
مه‌زنده ده‌كرێ نزیكه‌ی چل وڵاتی پشتیوانیی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بكه‌ن
هه‌روه‌ها نموونه‌ی سۆماڵیش له ساڵی دووهه‌زار و یه‌ك كه به‌شی سۆماڵی له‌ند لێی جیا بووه‌وه. نه‌شنال ئینتریست ده‌ڵێ، هه‌ندێ وڵاتی وه‌كو سۆماڵی له‌ند و باشووری سودان كه سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرت، تووشی كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆیان بوون. نه‌شنال ئینترست ده‌ڵێ: سه‌باره‌ت به كوردستانیش پرۆسه‌كه بێ كێشه نابێت. نه‌شنال ئینترست هه‌ڤپه‌یڤینێكی له‌گه‌ڵ (سه‌رۆ قادر) به‌رپرسی سه‌نته‌ری دیراساتی گه‌شه‌پێدانی كوردستانی وه‌رگرتووه كه ده‌ڵێ: ریفراندۆم په‌یوه‌ندیداره له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی و من له‌و بڕوایه‌م، كه ئێمه به بێ ریفراندۆمیش ده‌توانین سه‌ربه‌خۆ بین.
(سه‌رۆ قادر) بۆ نه‌شنال ئینترست ده‌ڵێ: كاتێك (سه‌رۆك بارزانی) باسی ریفراندۆم ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌نگ بن، چونكه له‌و پرۆسه‌یه‌دا (سه‌رۆك بارزانی) به‌هۆی پێگه‌ی خۆی، زۆر به‌هێزتر ده‌توانێ له‌گه‌ڵ عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه بكات.
(سه‌رۆ قادر) بۆ نه‌شنال ئینترست ده‌ڵێ: له ساڵی دووهه‌زار و شازده كوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و سێ وڵاتی ئیسرائیل و سعوودیا و فه‌ره‌نسا به ره‌سمی ددانی پێدا ده‌نێن. هه‌روه‌ها مه‌زنده ده‌كه‌ین نزیكه‌ی چل وڵاتی دیكه‌ش پشتیوانی سه‌ربه‌خۆییی ئێمه بكه‌ن.
سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له دژی ده‌ستوری عێراقیش نییه
نه‌شنال ئینترست له‌سه‌ر زاری (كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان و فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: دیاركردنی چاره‌نووس مافێكی سرووشتیی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یماننامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و مافی مرۆڤ له‌سه‌ری كۆكن و، به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مافێكی ره‌وای خه‌ڵكه.
(كه‌مال كه‌ركووكی)یش بۆ نه‌شنال ئینترست ده‌ڵێ: سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له دژی ده‌ستوری عێراقیش نییه، كه به‌غدا وا ئیدیعا ده‌كات، چونكه ده‌ستووری عێراق ده‌ڵێ پێكهاته جیاجیاكانی وڵات بڕیاریان داوه كه به ره‌زامه‌ندی له چوارچێوه‌ی یه‌كگرتنێكی ئیختیاری پێكه‌وه بمێننه‌وه، واتا ده‌توانن به ره‌زامه‌ندیی خۆیان یه‌كپارچه بمێننه‌وه یانیش جیا ببنه‌وه.
(كه‌مال كه‌ركووكی) ده‌ڵێ: بۆچی جیهان شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات كه پێشمه‌رگه له جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕی داعش ده‌كات، به‌ڵام ناپرسێ بۆچی به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێم ره‌وانه ناكات؟ ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ددان به مافه ره‌وا و یاساییه‌كانمان بێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی موماره‌سه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین بكه‌ین و ریفراندۆمێك ساز بكه‌ین.
مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق به واتای كۆیله‌یه‌یییه
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ماڵپه‌ڕی نه‌شنال ئینترست له‌سه‌ر زاری (سه‌رۆ قادر) ده‌ڵێ، به تێپه‌ڕینی كات ئامانجه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی تووشی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زیاتر ده‌بن به تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئێران و، ئه‌و شه‌ڕه تاییفی و مه‌زهه‌بیه‌ی نێوان شیعه و سوننه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه له چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێنینه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیشمان هێناوه له‌ده‌ستی ده‌ده‌ین. هه‌ڵبه‌ت ئێمه له چوارچێوه‌ی وڵاتێكی بچووكی وه‌ك عێراق بمێنینه‌وه كه گیرۆده‌ی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی-تاییفیه، له كۆتاییشدا وه‌ك كۆیله‌یه‌كی ئێران ده‌مێنینه‌وه.
لێره‌دا له هه‌رێمی كوردستان ئێران به رێگه‌ی هه‌ندێ پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێم وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆسپ و ته‌گه‌ره و رێگری بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان دروست ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌ند ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه به شێوه‌ی گشتی و رووكه‌ش ده‌ڵێن، كه پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا به‌و راشكاوییه‌ی كه پارتی داوای ریفراندۆم ده‌كات، داوایان نه‌كردووه.
نه‌شنال ئینترست ده‌ڵێ: كاتێك (بارزانی) رووبه‌ڕووی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه نێوخۆیی و ده‌ره‌كیانه‌ی كه له به‌رانبه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نه، ده‌بێته‌وه، بۆیه بێگومان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دای زۆر گه‌وره‌تریش ببێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی ریفراندۆم ده‌كرێت.




