كوردستان وه‌ك وڵات ناوی براوه و بۆ ئه‌رده‌ن ڤیزایان ناوێ

هه‌ولێر-KDP.info- سایتى فڕگەى نێودەوڵەتیی (شاژن عەلیا)ى ئەردەن، کوردستانى وەک وڵات هەژمار کردووە و، لە پاڵ ئەو وڵاتانەیشی داناوە کە بەبێ ڤیزا، دەتوانن گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن.
له‌و ڕیزبه‌ندییه‌ی فڕگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی (شاژن عه‌لیا)دا، روون كراوه‌ته‌وه كه كام له وڵاتان ده‌بێ ڤیزایان هه‌بێ ئینجا گه‌شت بۆ وڵاتی ئه‌رده‌ن بكه‌ن، كه كوردستان تێیدا وه‌ك وڵات ناو براوه و پێویستی به ڤیزا نابێ، هاوكات عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران لە لیستى ئەو وڵاتانانەدان کە به‌بێ ڤیزای پێوه‌خت ناتوانن گەشتکردن بۆ ئەو ئه‌رده‌ن بكه‌ن.
http://qaiairport.com/en/content/visa-requirements




