٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: مووچەی مانگی 2 بەمزوانە دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی مانگی دوو دابەش دەکرێت و، پابەندین بەو بەڵێنانەی بە مامۆستایانمان داون.
 
(نێچیرڤان بارزانی) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ لە پیرمام راشیگەیاند: "وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، یان رایدەگەیەنێت بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکرێت"، گوتیشی: "پابەندین بەو بەڵێنانەی بە مامۆستایانمان داون".
 
لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە وەڵامدا گوتی: "لەگەڵ یەکێتی کۆ دەبینەوە".
 
(نێچیرڤان بارزانی) لەبارەی تەقینەوەی بۆریی گوازتنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا، گوتی: "عەمەلییەیەکی عەسکەریی هەیە لەو ناوچەیە، بەڵام بە تەئکید ناتوانین بڵێین تەقیوەتەوە، بەڵام بە تەئکید لەو شوێنە کون کراوە بۆ ئەوەی نەوتی لێ بدزرێت".
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "ئەگەر پرسیاره‌كه‌ ئەوەیە ئایا من دەتوانم تەئیدی ئەوە بکەم کە بۆرییەکە لە لایەن پەکەکەوە تەقێندراوەتەوە، نەخێر من ناتوانم".
 
كوردستان 24

هەواڵی پەیوەندیدار