ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی كۆ ده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆکایەتیی (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی پارتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆ دەبێتەوە و، دۆخی ناوچه‌كه و پرسی چاكسازی له نێو پارتی خۆی و حكوومه‌تدا ده‌خرێنه به‌ر باسه‌وه.
وه‌ك (مەحموود محەممەد) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێرێ پێنجشه‌ممه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند، كۆبوونەوەكە پەیوەست دەبێت بە بارودۆخی ئێستای ناوچەكە و كوردستان و هەروەها ئەو بڕیارانەی كە جەنابی (سەرۆك بارزانی) داویەتی سەبارەت بە چاكسازی لە هەرێمی كوردستان، چ لەناو حكوومەتی هەرێمی كوردستان چ لەوەی كە پەیوەندی بە ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە هەیە".




